14 گرووپ و حزب و رێكخراوی سیاسیی فه‌له‌ستین به ناوبژیوانیی چین، رێككه‌وتن تا بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كه‌رتی غه‌زه بۆ دوای جه‌نگ، حكوومه‌تێكی ئاشتی نه‌ته‌وه‌یی دابمه‌زرێنن.
ئه‌و رێككه‌وتنه ده‌ره‌نجامی ئه‌و دانوستانانه بوو كه له په‌كینی پایته‌خت له نێوان مووسا ئه‌بو مه‌رزووق نوێنه‌ری حه‌ماس و مه‌حموود عالوول ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی فه‌تح كراوه.
ئێسته فه‌تح ئیداره‌ی كه‌رتی رۆژئاوای فه‌له‌ستینی به‌ده‌سته‌وه‌یه و حه‌ماسیش غه‌زه ئیداره ده‌كات، به‌ڵام غه‌زه وێران بووه و له دۆخی جه‌نگدایه.
ئێسته فه‌تح ئیداره‌ی كه‌رتی رۆژئاوای فه‌له‌ستینی به‌ده‌سته‌وه‌یه
ئه‌م دوو رێكخراوه سیاسییه له 2006ه‌وه تووشی ناكۆكی بوون، دوای ئه‌وه‌ی حه‌ماس كۆنترۆڵی كه‌رتی غه‌زه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرت.
به‌گوێره‌ی
بی بی سی، ناكۆكییه‌كان له ساڵانی رابردوودا كه‌متر بووبوون و تا پێش هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی غه‌زه، هه‌ندێك دانوستان و لێكنزیكبوونه‌وه له نێوانیان رووی دابوو، به‌ڵام دوای جه‌نگ دۆخه‌كه گۆڕا.
سه‌رجه‌م گرووپ و لایه‌نه سیاسییه‌كانی فه‌له‌ستین، له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا كه به به‌یاننامه‌ی په‌كین ناسراوه، له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی ئیداره‌دانی غه‌زه له دوای جه‌نگ به رێككه‌وتن گه‌یشتوون.
وانگ ئی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چین كه ناوبژیوانی دانوستانه‌كان بوو، پێشوازی له‌و رێككه‌وتنه كردووه، هه‌رچه‌نده دیار نییه ئه‌و رێككه‌وتنه چ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌بێت جه‌نگی غه‌زه كۆتایی پێ بێت.
ئه‌و رێككه‌وتنه له كاتێكدا ده‌كرێ كه دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ریش رۆژنامه‌ی ئه‌مه‌ریكیی واشنتن پۆست بڵاوی كرده‌وه، ئیسرائیل و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له میانه‌ی ئه‌و دانوستانانه‌ی به ناوبژیوانیی قه‌ته‌ر و میسر و ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه چوون، له‌سه‌ر دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كاتیی له كه‌رتی غه‌زه رێككه‌وتوون.
ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی له‌سه‌ری رێككه‌وتبوون، به‌شێك بوو له قۆناغی دووه‌می رێككه‌وتنێكی گشتگیر كه بڕیاره به‌هۆیه‌وه جه‌نگ كۆتایی بێت و سه‌رجه‌م بارمته‌كانیش ئازاد بكرێن.
ئه‌وكات ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی ره‌وتی دانوستانه‌كان و ئه‌گه‌ری ئاگربه‌ست، هیوای ده‌ربڕی كه دانوستانه‌كان ده‌ره‌نجامی هه‌بێت.
به‌پێی رێككه‌وتنی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس كه رۆژنامه‌كه بڵاوی كردبووه‌وه، باس له‌وه كرابوو ئه‌و حكوومه‌ته‌ی غه‌زه هیچ كام له لایه‌نه‌كانی ئیسرائیل و حه‌ماس به‌ڕێوه‌ی نابه‌ن.
پڕۆژه‌كه بریتی بوو له دامه‌زراندنی هێزێك كه ژماره‌یان ده‌گاته دوو هه‌زار و 500 كه‌س كه سه‌ربه ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستینه و دوای راهێنانیان له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا، ئاسایشی ناوخۆی غه‌زه‌یان پێ ده‌سپێرێت. حه‌ماس به میسر و قه‌ته‌ری راگه‌یاندبوو ئاماده‌یه ده‌ست له غه‌زه هه‌ڵبگرێت تا چاره‌سه‌رێك بۆ چاره‌نووسی ئه‌و كه‌رته ده‌دۆزرێته‌وه.
پڕۆژه‌كه بریتی بوو له دامه‌زراندنی هێزێك كه ژماره‌یان ده‌گاته دوو هه‌زار و 500 كه‌س
ئه‌و فه‌له‌ستینییانه‌ی بڕیاره ئاسایشی ناوخۆی غه‌زه‌یان پێ بسپێرێت، له‌لایه‌ن ئیسرائیلیشه‌وه په‌سند كراون و ئیسرائیل زانیاریی له‌باره‌یان هه‌یه و كێشه‌ی له‌گه‌ڵیاندا نییه. هاوكات وڵاته عه‌ره‌بییه‌كانیش پاڵپشتیی له‌و هێزانه ده‌كه‌ن.
به‌و پێیه دوو رێككه‌وتن هه‌یه كه یه‌كێكیان ئه‌مه‌ریكا و قه‌ته‌ر و میسر رۆڵیان تێیدا هه‌یه، دووه‌میان چین رۆڵی سه‌ره‌كیی تێدا ده‌گێڕێت و دیار نییه دواجار رێككه‌وتنێكی گشتگیریان لێ ساغ ده‌كرێته‌وه یان نا.
جه‌نگی غه‌زه له حه‌وتی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی رابردووه‌وه به ده‌ستپێشخه‌ریی حه‌ماس ده‌ستی پێ كردووه و نزیكه‌ی 42 هه‌زار كه‌س كوژراون و كه‌رتی غه‌زه‌ش وێران بووه.