بەهۆی بوونی پێوەندی لەگەڵَ پەكەكە، توركیا گوشارەكانی بۆ سەر بافڵ تاڵەبانی زیاتر كردووە كە لەگەڵ پەكەكە هاوئاهەنگییان گەشەی كردووە.
ئەمڕۆ سێشەم 23ـی تەمووز، بەگوێرەی سەرچاوەیەك كە قسەی بۆ ماڵپەڕی میدڵ ئیست ئای بەریتانی كردووە و ئاشكرای كردووە، بەهۆی پێوەندی و هاوئاهەنگی لەگەڵ پەكەكە، توركیا گوشارەكانی بۆ سەر بافڵ تاڵەبانی زیاد كردووە.
ئەو ماڵپەڕە بەریتانییە ئەوە ئاشكرا كردووە، توركیا هەڕەشەی رژد و كرداریی لە یەكێتی و بافڵ تاڵەبانی كردووە ئەگەر دەستبەرداری پەكەكە نەبن.
باسی لەوەش كردووە، بافڵ تاڵەبانی ناتوانێت لە ڕێی ئەمەریكی و ئێرانییەكانەوە خۆی لە هەڕەشەكانی توركیا قوتار بكات، چونكە زۆر ڕاستەقینەن.
لە ماوەی رابردووشدا بەهۆی بەكارهێنانی فڕۆكەخانەی سلێمانی لەلایەن پەكەكەوە، توركیا گەشتی ئەو فڕۆكەخانەیەی بە ئاسمانی وڵاتەكەی راگرت.