میدیای لاهوور شێخ جه‌نگی به‌رده‌وامن له هه‌ڵدانه‌وه‌ی كاره‌كانی هێزی كۆماندۆی كوردستان و ئاشكرایان كردووه، ئه‌مڕۆ هێزه‌كه‌ی كۆماندۆی یه‌كێتی هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر كوڕه شه‌هیدێكی یه‌كێتی و قاچیان شكاندووه.
رووداوه‌كه به‌مشێوه‌یه بووه، به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ سێشه‌م 23ی ته‌مووز، هێزێكی كۆماندۆ له‌سه‌ر ڕێی سلێمانی بۆ تاسڵووجه، هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر كوڕه شه‌هیدێكی یه‌كێتی به‌ناوی "كاوه شه‌هید فایه‌ق" و قاچیان شكاند.
میدیای لاهوور شێخ جه‌نگی بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه كاوه‌ی شه‌هید فایه‌ق، كاری مریشكفرۆشتنه و باوكی شه‌هیدی یه‌كێتییه، له كاتێكدا كه به ئۆتۆمبێله‌كه‌ی بارێك مریشكی پێ بووه به‌ره‌و بازیان، هێزێكی كۆماندۆ له دواوه فوول لایتیان بۆ لێ داوه و دواتر ڕایانگرتووه، به‌تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی كه لای نه‌داوه‌ته سه‌ر خۆڵ تا هێزه‌كه تێپه‌ڕن، قاچیان شكاندووه و هه‌رله‌وێ به‌جێیان هێشتووه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی میدیاكه، ئه‌و كه‌سه‌ی كه قاچی كوڕه شه‌هیده‌كه‌ی یه‌كێتی شكاندووه، ناوی "ڕه‌نجده‌ر تاریق"ه و ئه‌فسه‌ره له هێزه‌كانی كۆماندۆ.