لەڕێی برۆتەوە تەندروستی خۆت بزانە

:: PM:07:37:23/07/2024 ‌
برۆ لەسەر دەموچاو تەنیا لایەنێكی جوانكاری نییە، بەڵكو لە ڕێگەیەوە دەتوانین زۆر شت لەبارەی بارودۆخی تەندروستییەوە بزانین، بە گوتەی د.سارا جێنكنز، برۆ دەتوانێت ئاماژە بە چەند كێشەیەكی تەندروستی بدات.

لێرەدا چەند ئاماژەیەك دەخەینە ڕوو كە كێشەی تەندروستی بەهۆی شێوەی برۆكانەوە دیاری دەكەن:

كەمبوونەوەی غودەی دەرەقی: تەنكبوونەوەی برۆ بە تایبەت بەرەو كۆتاییەكان، ڕەنگە بەڵگەی كەمبوونەوەی غودەی دەرەقی بێت و ئەم حاڵەتەش كاتێك ڕوودەدات كە ڕژێنی غودەی دەرەقی هۆرمۆنی پێویست بەرهەم نەهێنێت، ئەمەش دەبێتە هۆی خاوبوونەوەی كارەكانی لەش و ڕێژەیەكی بەرزی هەوكردنی غودەی دەرەقی.

گۆڕانكاری هۆڕمۆنەكان: سووڕی مانگانە، دەتوانێت كاریگەری لەسەر چڕی برۆكان هەبێت. لە كاتی دووگیانیدا خانمان لەوانەیە هەست بە زیادبوونی گەشەی برۆكان بكەن، لە كاتێكدا وەستانی سووڕی مانگانە دەبێتە هۆی تەنكبوونەوەی برۆكان.


وشە - وشه‌