ئەو نەخۆشیانەی كێشی لەش دادەبەزێنن

:: PM:10:56:23/07/2024 ‌

ئەگەرچی نەخۆشییەكان حاڵەتێكی نائاسایین و تووشی مرۆڤ دەبن و كاریگەری لە خواردن و خواستی خواردن و ژیانی رۆژانەی مرۆڤ دەكەن، بەڵام هەندێك نەخۆشی هەن كاریگەریی گەورە لەسەر كێشی لەش دروست دەكەن، بە شێوەیەك لە ماوەیەكی كەمدا كێشێكی زۆر دادەبەزێنن، ئەوكات پێویست بە چارەسەری دەكات، چونكە دۆخەكە زیاتر پەرە دەستێنێت، لەو نەخۆشیانە:

شێرپەنجە، لە دیارترین نیشانەكانیەتی، بەتایبەتی شێرپەنجەی كۆئەندامی هەرس و پەنكریاس و جگەر و قۆلۆن، كە ئازار و تا و كۆكەی بەردەوام و شەكەتی و گۆڕانكاریی پێستی لەگەڵدا دەبێت، نەخۆشیەكانی رژێنی دەرەقی، لەوانە هاری رژێنەكە و زیادبوونی دەردانی، دابەزینێكی زۆر و كتوپڕی كێش دروست دەكات، چونكە كالۆریی زیاتر دەستووتێنێت و نەخۆشەكە هەست بە داهێزران و زەحمەتیی نوستن و گۆڕانی میزاج دەكات. 

خەمۆكی، كە گۆڕانكاری لە چەند ناوچەیەكی مێشك دروست دەكات، ئەویش كار لە كۆئەندامی هەرس و هۆرمۆنەكانی بەرپرس لە میتابۆلیسم و ئاستی شەكرەی خوێن دەكات، تووشبوون بە ڤایرۆسی لاوازیی سیستمی بەرگری لەش و نەخۆشیی شەكرە و نەخۆشیەكانی گورچیلە و جگەر و زیادبوونی كالیسیۆم یان كەمبوونەوەی ئاستی سۆدیۆم لە خوێن و پەتای پاركنسۆن و خەڵەفان و سەكتەی مێشك.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل