تیپی موزیكی باواجی كۆیە، نوێترین بەرهەمیان بەناوی "گەشتێك بەناو گۆرانییە ڕەسەنەكانی كۆیە" بڵاو كردەوە.
تیپی موزیكی باواجی كۆیە، ساڵی 1957 لە كۆیە و بە سەرپەرشتی ئەندریۆس خەمۆ "باكوری" دامەزراوە، تا ئێستە چەندان گۆرانیی پێشكەشی هونەری كوردی كردووە، چەندان هونەرمەندیش لەو تیپەوە دروست بوون، ئەم تیپە لە سەرەتادا گرووپی موزیكی قوتابخانەی كوڕانی كۆیە بووە، دواتر لە ساڵی 1958 بە ناوی "تیپی مۆسیقای باواجی" دروست بوون، لە هەمان ساڵیشدا یەكەم كۆنسێرتی خۆیان لە قوتابخانەكانەوە پێشكەش كردووە.
سەنگەر عەبدولخالق ئامادەكاری ئەو بەرهەمە نوێیە، بە "وشە"ی راگەیاند، ئەم بەرهەمە من ئامادەم كردووە، هەڵوێست وشیار كاری ئەرانجمێنتی كردووە و كۆرسی موزیكەكە لەلایەن محەمەد ئیدریس بەڕێوە چووە و ئەحمەد ڕەمەزان كاری ئیدیتی بەرهەمەكەی كردووە، كلیپەكەش لەلایەن ئادەم كەریمەوە وێنەی گیراوە، ڕزگار زاهیر كاری دەرهێنانی بۆ كلیپەكە كردووە.
سەنگەر عبدولخالق ئەوەشی گوت، "تیپی موزیكی باواجی كۆیە خاوەنی 30 بەرهەمە و پێشتریش چەندان كاری هونەری گەورەیان كردووە، لە ساڵی 1957وە تا ئێستە بەردەوامە لە خزمەتكردن.