پێشتر هونەرمەندان نەڤید زەردی و ژینێ ئەترووشی بڵاویان كردەوە" بەمزووانە دوێتێك بەناوی "وەر وەر" بڵاو دەكەنەوە، بەڵام دوای ئاهەنگەكەیان لە ئەمەریكا و كەنەدا و كێشە كەوتە نێوانیان و ژینێ دەڵێت، تۆ دەبێت مەمنوون بیت كە من لەگەڵتدا كارم كردووە.
ئەم دوو هونەرمەندە كە چەندان ساڵ هاوڕێ بوون و لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان وێنەی یەكتریان بڵاو دەكردەوە، جارێك ژینێ وێنەیەكی خۆی و نەڤیدی بڵاو كردبووەوە و نووسیبووی، "10 ساڵ هاوڕێیەتی".
دوای تەواوبوونی ئاهەنگەكەیان لە ئەمەریكا و پێشكەشكردنی گۆرانیی "وەر وەر" و بڵاوبوونەوەی هەواڵەكە، ژیندا لە ڤیدیۆیەكیدا گۆرانییەكەی راگرت و دەڵێت، چیتر لەگەڵ نەڤیدا كار ناكات.
لە ڤیدیۆكەدا ژینێ ئاماژە بەوە دەكات، سكاڵا دەكات لە دژی كۆمپانیاكەی نەڤید و دەڵێت، پارەی تەواوی ئاهەنگەكانیان پێم نەداوە و تەواو خەرجییەكان لەسەر خۆم بووە، رەتیشی دەكاتەوە كلیپەكەیان بڵاو بكرێـتەوە.