به‌هۆی پێكهاته‌ی كرێمی و تامه خۆشه‌كه‌یه‌وه، ئایسكرێم یه‌كێكه له شیرینییه سارده‌كانی دڵخوازی زۆربه‌ی خه‌ڵكی دنیا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئه‌گه‌ر زۆر بیخۆیت، ده‌بێته هۆی كێشه‌ی ته‌ندروستیی جۆراوجۆر له به‌رزبوونه‌وه‌ی كۆلیسترۆڵه‌وه تا نه‌زۆكی .
پزیشكه‌كان ده‌ڵێن، زۆر خواردنی ئایسكرێم ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری دووگیانی، به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه زانكۆی هارڤارد ئه‌نجام دراوه، ئه‌و ژنانه‌ى به‌رهه‌می شیره‌مه‌نیی چه‌وری زۆریان خواردووه وه‌ك ئایسكرێم، ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به كێشه‌ی دووگیانی زیاتره به به‌راورد به‌و ژنانه‌ی كه شیره‌مه‌نیی كه‌مچه‌ورییان خواردووه.
ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی شه‌كری خوێن
ڕێژه‌ی به‌رزی شه‌كر له ئایسكرێمدا ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی خێرای ڕێژه‌ی شه‌كر له خوێندا، پزیشكان ده‌ڵێن ئه‌م حاڵه‌ته ده‌بێته هۆی هه‌ستكردن به بێهێزی و تووڕه‌بوون، هه‌روه‌ها ده‌توانێ كێشه دروست بكات به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كێشه‌یان هه‌یه له به‌ڕێوه‌بردنی شه‌كر له خوێندا.
بۆ ئه‌وانه‌ی كه نه‌خۆشیی ڕیخۆڵه‌یان هه‌یه، ئایسكرێم ده‌بێته هۆی ناڕه‌حه‌تییه‌كی زۆر و كێشه‌ی ته‌ندروستی، له‌وانه ناڕه‌حه‌تیی گه‌ده، قه‌بزی و دڵه‌كزێ، ده‌بێته هۆی ئازاری توندی سك و غازات و كێشه‌ی ڕیخۆڵه.
ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی مێشكت به‌ستوو بێت
هه‌رچه‌نده زۆر به‌تامه، به‌ڵام زۆر كه‌س ئایسكرێم زۆر ده‌خۆن، له ئه‌نجامدا هه‌ستێكی ئازاربه‌خشی لێ ده‌كه‌وێته‌وه كه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی به به‌ستنی مێشك یان سه‌رئێشه‌ی ئایسكرێم ناسراوه، ئه‌م حاڵه‌ته به سفینۆید گه‌نگلۆنی ده‌ماره‌كانیش ناسراوه.
هه‌روه‌ها زۆر خواردنی ئایسكرێم كاریگه‌ریی له‌سه‌ر دڵت ده‌بێت، ئه‌گه‌ر حاڵه‌تێكت هه‌بێت كه به له‌رزین له ده‌ماره‌كان ناسراوه، جگه له هه‌ستكردن به ئازار، ئه‌گه‌ری هه‌یه لێدانی ناڕێك و هه‌ناسه‌دانت به سه‌ختی و سه‌رگێژخواردنیش هه‌بێت كاتێك ده‌یخۆیت.