نەخۆشی رۆماتیزم نەخۆشییەكی سیستمی بەرگریی خۆییە، كاتێك سیستمەكە بە هەڵە هێرش دەكاتە سەر خانە و ئەندامەكانی لەش و هەوكردن و ئاوسان و ئازار لە جومگەكان، بەتایبەتی لە دەست ئەژنۆ دروست دەكات، شانەی جومگەكان تێك دەدات و نەخۆش تووشی كاریگەرییە نەرێنییەكانی دەكات، بەڵام چۆن دەزانی تووشی بووی؟
نیشانەكانی
رۆماتیزم سووك و توندن، لە نیشانە زووەكانی هەستی پێ دەكرێت، ئازاری جومگە بەتایبەتی لە كاتی جووڵانەوە، سوورهەڵگەڕانی پێست و ئاوسان، ئاوسانی جومگە و ئازاری زۆر لە كاتی پەستان خستنە سەری، نیشانە توندەكان بریتین لە ماندووبوون و داهێزران و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش و هەوكردنی چاو و ئەنیمیا یان كەمخوێنی.
ئەوكاتەی سیستمی بەرگریی لەش هێرش دەكاتە سەر شانە ئاساییەكانی لەش، رەنگە كێشە لە دڵ و سییەكان و هەستە دەمار و چاو و پێستیش دروست ببێت، د. نەرمین سامی، راوێژكاری نەخۆشییەكانی رۆماتیزم و بەرگری دەڵێت، چەندان نیشانە هەن ئاماژەن بۆ تووشیوون بە رۆماتیزم لەوانە:
هەستكردن بە ئازار و گەرمهەڵگەڕان و ئاوسان و وشكبوونی جومگەكان، بەتایبەتی دوای لەخەوهەستان یان خامۆشی، جیا لە هەستكردن بە شەكەتی و نەمانی خواستی خواردن، 40%ی تووشبووان نیشانەی تریان جیا لە جومگەكان دەبێت لە پێست و چاو و سییەكان و دڵ و گورچیلە و لیكە رژێنەكان و دەوروبەری شانەی هەستە دەمارەكان و مۆخی ئێسك و لوولەكانی خوێن.
رەنگە نیشانەكانی رۆماتیزم توند یان سووك بن بە گوێرەی نەخۆشەكە و كات، لەوانەی ماوە ماوە ون بێت یان هەندێك كات چالاكتر بێت، بەڵام بە تێپەڕبوونی كات ئەگەری هەیە ئەو نەخۆشییە ببێتە هۆی شێوانی جومگەكان و گۆڕینی شوێنیان.