زۆر جار نەخۆشییەكان تەنیا خۆیان كاریگەری ناكەنە سەر تەندروستی مرۆڤ، بەڵكو ئەوان رێگە بۆ یەكتر خۆش دەكەن و تێكەڵكێشی لە زیانەكانیان دەكەن، نەخۆشییەكانی دڵ و لوولەكانی خوێن هۆكاری زیاترین رێژەی مردنی مرۆڤن لە دنیا، ئەوانەشی نامرن شێوازی ژیانیان دەگۆڕێت، هەرچی نەخۆشی شەكرەیە، كە درێژخایەنە و چارەسەری بنبڕی نییە، ئەگەر كۆنترۆڵ نەكرێت ئەویش مرۆڤ پەك دەخات، بەڵام پێوەندی لە نێوانیان چییە؟
لە هۆكارەكانی تووشبوون بە
نەخۆشییەكانی دڵ، جیا لە هۆكاری بۆماوەیی و زگماكی، خراپیی جۆری خۆراك و كەمجووڵانەوە و وەرزشنەكردن و بەرزیی پەستانی خوێن و كۆبوونەوەی چەوری و كۆلیسترۆڵی زیانبەخشە لە دەمارەكانی خوێن و قەڵەوی، كە سەرچاوەی هەموو كێشە تەندروستییەكانە.
پێوەندی لە نێوان نەخۆشیی شەكرە و كێشەكانی دڵ هەیە، بە شێوەیەك لە هەر دوو نەخۆشی تووشبووی جۆری دووەمی شەكرە، یەكێكیان بە نەخۆشی دڵ گیان لە دەست دەدات، جۆری دووەمی نەخۆشی شەكرە كە 90%ی حاڵەتەكانی نەخۆشییەكە پێك دێنێت، ئەوكات روو دەدات كە لەش توانای بەرهەمهێنانی ئەنسۆلینی كەم دەكات یان نامێنێت یان ئەنسۆلینەكەی بەهۆی بەرگریی خانەكانەوە سوودی نابێت، بۆیە رێژەی شەكر لە خوێن هەڵدەكشێت.
د. برافین شاندرا، سەرۆكی بەشی نەخۆشییەكانی دڵ ئاماژە دەكات كە دوو نەخۆشییەكە تێكهەڵكێشی دەكەن، كاتێك بە تێپەڕبوونی كات بەرزیی ئاستی شەكری خوێن لە نەخۆشانی شەكرە، دەبێتە هۆی تێكچوونی لوولەكانی خوێنی دڵ و نەخۆشی دڵ و لوولەكانی خوێن دروست دەكەن.