گۆشتی بەرهەمهێنراو لە بازاڕەكان هەیە و تام چێژی خۆی هەیە، بەڵام شارەزایانی تەندروستی و خۆراك وریایی لە خواردنی ئەو جۆرە گۆشتە دەدەن، ئاماژە دەكەن كە زیانی هەیە و مەترسی بۆ سەر تەندروستی دروست دەكات، چونكە چەند مادەیەكی زیانبەخش لە پێكهاتەكەیدایە.
د. لۆدمیلا بۆلیكارۆڤا، شارەزای بایۆكیمیستری ئاماژە دەكات، ئەو جۆرە گۆشتە زیانی بۆ تەندروستی هەیە، چونكە مادەیەكی زیانبەخشی تیادایە بە ناوی غەرەی گۆشت، كە بە رێژەی 0.05 بۆ 2% لە پێكهاتەی ئەو گۆشتە بەرهەمهێنراوە بەكار دەهێنرێت، جیا لە بەكارهێنانی لە بەرهەمەكانی شیرەمەنی و نان و سەموونیش، ئەو مادە قەبارەی بەرهەمەكە زیاد دەكا و تێچووی بەرهەمهێنان كەمتر دەكاتەوە، دیمەنێكی جوانی پێ دەبەخشێت و فرۆشیاری زیاتر دەكات.
بەكارهێنانی ئەو بەرهەمانەی ئەو مادەیان بە رێژەیەكی گونجا و كەم تیادایە ئاساییە، وا باشترە رۆژانە زیاتر لە 50 گرام لەو مادەیە نەخورێت، لەپاڵ ئەو مادەیە، گۆشتە بەرهەمهێنراوەكان مادەی پارێزەر و كیمیاییان بۆ زیاد دەكرێت، كە ئەوانەش مەترسییان بۆ سەر تەندروستی هەیە.
بە گشتی گۆشتی بەرهەمهێنراو پێوەستە بە تووشبوون بە چەند جۆرە نەخۆشییەك، لەوانە بەرزیی پەستانی خوێن و كێشەكانی دڵ و شێرپەنجە ی گەدە و داخرانی سییەكان، چونكە بڕێكی زۆر نیتراتی سۆدیۆم و ئەو گیراوانەی تیادایە كە شێرپەنجە دروست دەكەن، لە جۆرەكانی گۆشتی بەرهەمهێنراو، گۆشتە سوێركراوەكان و دووكەڵدارەكان و وشككراوەكان و لەقوتوونراو و باسترمە و لانشۆن و هەمبەرگەر.