منداڵێك بە هەشت دەست و پێوە لەدایك بوو

:: PM:08:30:26/07/2024 ‌

لە وڵاتی هیندستان، منداڵێكی سەیر لەدایك بوو، چونكە دوو دەموچاو و چوار دەست و چوار قاچی هەیە، بەڵام پاش پێنج سەعات لە بوونی، گیانی لەدەست دا.

ڕۆژنامەی "دەیلی میەلی" بریتانی بڵاوی كردەوە، منداڵەكە لە نەخۆشخانەی سیتابوور لە ویلایەتی ئوتار برادیسی باكووری هیندستان لەدایك بووە كە شێوەیەكی سەیری كەموێنەی هەیە، هۆكارەكەشی بەپێی گوتەی پزیشكان ئەوەیە، دوو كۆرپە لەناو سكەكەدا بە پێكەوە نووساوی گەشەیان كردووە.

وەك ئاماژەی پێ دراوە، تەنیا پێنج سەعات ژیاوە و گیانی لەدەست داوە.

وەك باس كراوە، دایكی منداڵەكە لە كاتی دووگیانییەكەیدا وەك پێویست پشكینینی بۆ نەكراوە، ئەگینا زووتر دەزاندرا و چارەسەر دەكرا یان لەبار دەبرا.



وشە - عەبدوڵا عومەر