چیتر لە نانۆخانەكان نابێ كیشی نایلۆن بەكار بێت

:: PM:11:33:26/07/2024 ‌


كاتێك سەموونی گەرم یان نانی بازاڕی دەخەیتە ناو كیسی نایلۆنەوە، زیانی تەندروستیی زۆری هەیە، بۆ ئەم مەبەستە، وەزارەتی تەندروستی قەدەغەی كردووە، چیتر نایلۆن بەكار بێت، لەجێی ئەوە كراوە بە زەرفی كاغەز.

وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەکارهێنانی کیسەی نایلۆنی لە سەمونخانە و نانەواخانە و چێشتخانەکان قەدەغە کرد، ئەم بڕیارە  لە ماوەی داهاتوودا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، جێگرەوەشی بە کیسەی کاغەز دیاریکرد چونکە بەکار‌‌هێنانی نایلۆن مەترسی بۆسەر تەندروستیی مرۆڤ دروست دەکات و هۆکارە بۆ تووشبوون بە شێرپەنجە.

خستنی سەموون و نان لە کیسی نایلۆنەوە چەند زیانێکی هەیە:

- کەڕووبوون: نایلۆن شێ دەگرێت و ڕێگە بە هەوا نادات بگاتە نان، ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی کەڕوو بە خێرایی.

- یەکێک لەو مادە سەرەکییانەی لە کیسەی نایلۆندا هەیە و مەترسیدارە، بریتییە لە مادەی "بایسفینۆڵ ئەی" کە هۆکارێکە بۆ توشبوون بە شێرپەنجە.

- لەدەستدانی تام و کواڵیتی: نان زوو نەرم دەبێت و تام و بۆنی خۆی لەدەست دەدات.

-  زیانی ژینگەیی: بەکارهێنانی کیسی نایلۆن زیان بە ژینگە دەگەیەنێت.




وشە - عەبدوڵا عومەر