كتێبێكی نوێی مامۆستا ئەبوبەكر شوان كەوتە بەردیدی خۆێنەران

:: AM:09:16:27/07/2024 ‌
كتێبێكی نوێی ئەبوبەكر شوان كەوتە بەردیدی خوێنەران، ئەو كتێبە دەكرێ ببێتە پرۆگرام و میتۆدی خوێندن لە قوناغەكانی خوێندندا.

ئەبوبەكر شوان نووسەری كتێبەكە بۆ "وشە" گوتی، كتێبی (زهرە الرمان) لە تەرائیف و لەتائیف .. كەلوغەوی و ئەدەبی و دینییە بە زمانی عەرەبی، بە كتێبخانەی كوردی شاد بوو.

 ئەم كتێبە بابەتی زۆر گرنگی لەخۆ گرتووە لە ڕێزمان و ڕەوانبێژی و ئەدەب و شیعر شێوە و هاوتاكان و چیرۆك و قسەی نەستەق، خۆی لەخۆیدا بابەت و فەرهەنگێكی عەرەبی بە بەها و بەسوودە.

ئەو كتێبە لە خوێندنەوەی ناوەڕۆكەكەی شارەزایی و لێهاتوویی و كارامەیی نووسەر پێشان دەدات، دەكرێ ببێتە پرۆگرام و میتۆدی خوێندن لە قوناغەكانی خوێندندا.

 كتێبەكە لە دووتوێی 327 لاپەڕەی لەسەر ئەركی پارێزەری دكتۆر سەفین یاسین لە چاپ دراوە و خەرجییەكەی لە ئەستۆ گرتووە.



وشە - رامیار جەواد