چه‌ندان جار له نیوه‌ی شه‌ودا به ئاره‌زووی خواردنی ئایسكرێم یان پارچه كێكێك له خه‌و هه‌ڵساویت؟ هه‌رچه‌نده ئه‌م ئاره‌زووی خواردنی شه‌وانه باو و ئاساییه، به‌ڵام له‌وانه‌یه زیانی زیاتری لێ بكه‌وێته‌وه له‌وه‌ی بیری لێ ده‌كه‌یته‌وه.
ڕێیه‌كانی ڕزگاربوون له ئاره‌زووی خواردنی نیوه‌شه‌و:
-دڵنیابه كه پرۆتینی پێویست له هه‌موو ژه‌مه سه‌ره‌كییه‌كاندا هه‌یه.
-ئه‌گه‌ر له كۆتاییدا زۆر دره‌نگ خه‌وتن، دوور بكه‌وه‌ره‌وه له خواردنی ژه‌می ئێواره زۆر زوو، به‌ڵام ئێواره‌خوانه‌كه‌ت له سه‌عات نۆی ئێواره دره‌نگتر نه‌بێت.
-ئه‌گه‌ر جیاوازیی نێوان ژه‌می ئێواره و كاتی خه‌وتن زیاتر بوو له سێ سه‌عات، دڵنیابه له خواردنی جێگره‌وه‌ی ته‌ندروست وه‌ك گوێز و تۆ‌و و ماست و سه‌وزه له‌بری خواردنی خۆراكی شه‌كردار.
له كۆتاییدا ده‌بێت فێر بیت جیاوازی بكه‌یت له نێوان برسێتیی بایۆلۆجی و برسێتیی ده‌روونی كه به‌هۆی گوشاری ده‌روونییه‌وه دروست ده‌بێت، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات بتوانیت بڕیاری باشتر له‌باره‌ی خۆراكه‌وه بده‌یت.