هونه‌رمه‌ندی دیاری كوردستان، محه‌مه‌د ره‌ئووف كه‌ركووكی گۆرانی " بۆ حه‌بیبه" به‌رهه‌م ده‌هێنێت و ده‌ڵێ، له داهاتوویه‌كی نزیكدا بڵاوی ده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 27ی ته‌مووز، هونه‌رمه‌ند محه‌مه‌د ره‌ئووف كه‌ركووكی، به "وشه"ی گوت، ئێسته خه‌ریكی به‌رهه‌مهێنانی گۆرانییه‌كه به‌ناوی "بۆ حه‌بیبه" كه له داهاتوویه‌كی نزیكدا بڵاو ده‌بێته‌وه.
روونیشی كرده‌وه كه "بۆ حه‌بیبه" له هۆنراوه‌ی شوان مه‌ندی و ئاوازی بورهان موفتییه و كاری موزیكی له‌لایه‌ن توانا خورشیده‌وه بۆ كراوه.
محه‌مه‌د ڕه‌ئووف كه‌ركووكی له‌دایكبووی ساڵی 1956 له كه‌ركووك، له سلێمانی داده‌نیشێت.
له ساڵانی ھه‌شتاكانه‌وه له ناو ئاھه‌نگی قوتابخانه‌كاندا گۆرانیی گوتووه تا له 1986دا یه‌كه‌مین گۆرانیی بۆ ته‌له‌ڤیزیۆنیی كه‌ركووك به ناوی "شه‌وانه" تۆمار كردووه. یه‌كه‌مین گۆرانی له سلێمانی به ناوی "ئه‌ی خه‌جێی خه‌جان" تۆمار كردووه.
وشه/ ئه‌حمه‌د تاریق