ئەم نەخۆشییە بۆیە بە مەترسیدار دادەنرێت، چونكە ئەگەر چارەسەر نەكرێت دەتوانێت ببێتە هۆی هەوكردنی درێژخایەن یاخۆ مرۆڤ تووشی مەترسی گیان لەدەستدان بكات، بەهۆی شیبوونەوەی جگەر یان تووشبوونی بە شێرپەنجەی جگەر.
نیشانەكانی هەوكردنی ڤایرۆسی جگەر:
۱- نیشانەكانی هەوكردنی ڤایرۆسی جگەر هەندێك كات دیاریكراو نییە، بەڵام هەندێك نیشانەی سەرەكی هەیە كە بریتین لە:
۲- بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی لەش و ئارەقكردنەوە.
۳- بێ هێزی و كەمبوونەوەی توانای خواردن.
٤- دڵ تێكەڵهاتن و ڕشانەوە.
٥- ئازار لە بەشی سەرەوەی لای ڕاستی سك.
٦- ئازاری ئێسك و ماسولكە.
۷- ڕەنگی میز دەگۆڕێت بۆ رەنگی تۆخ.
رێیەكانی گواستنەوەی ڤایرۆسی جگەر
* گواستنەوەی لە دایكەوە بۆ كۆرپەڵە لە كاتی لەدایكبوون یان لە ماوەی دووگیانیدا.
* پێوەندی نزیك لەگەڵ كەسی تووشبوو بەم ڤایرۆسە، چونكە ڤایرۆسەكە توانای گواستنەوەی هەیە.
* بەكارهێنانی دووبارەی دەرزی و ئامێرە پزیشكییە پیسبووەكان بەم ڤایرۆسە بەتایبەتی دەرزی.
* تووشبوون بەئایدز و لاوازبوونی سیستمی بەرگریی لەش.
بەهۆی داهێنانەكانی بواری پزیشكی ئێستە كوتان دژی ڤایرۆسی هەوكردنی جگەر هەیە و بەهۆی وەرگرتنی ڤاكسینەوە دەتوانرێت تا ڕێژەی 95% ڕێ لەم نەخۆشیە بگیرێت، بۆیە پێویستە ئەو كەسانەی مەترسی تووشبوونیان لێ دەكرێت، ڤاكسین وەربگرن بەتایبەتی ئەوانەی لە ناوەندە تەندروستییەكان كار دەكەن.