ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه‌كی زۆر گه‌وره له باكوری كالیفۆڕنیا كه‌وتووه‌ته‌وه و له هه‌ر سه‌عاتێكدا 20 كیلۆمه‌تری دووجا له دارستانه‌كان گڕ ده‌گرێت و به خێرایی له ته‌شه‌نه‌سه‌ندندایه.
ده‌ستپێكردنی ئاگره‌كه چوارشه‌می رابردوو بووه و تا رۆژی هه‌ینی 600 كیلۆمه‌تری دووجای سووتاند. به‌رگریی شارستانیی كالیفۆڕنیا گوتوویه‌تی، ئه‌و ئاگركه‌وتنه‌وه گه‌وره‌یه‌ی به پارك ناسراوه له‌م چه‌ند رۆژه‌دا، هه‌زار و 408 كیلۆمه‌تری دووجای سووتاندووه و له‌و هه‌وڵانه‌ی بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه داویانه هیچ سه‌ركه‌وتنێكیان به‌ده‌ست نه‌هێناوه.
نزیكه‌ی دوو هه‌زار و 500 كارمه‌ندی به‌رگریی شارستانی له چالاكیدان، به‌ڵام به‌هۆی ره‌شه‌با و سه‌ختیی ناوچه‌كه، ئاگره‌كه ناتوانرێت كۆنترۆڵ بكرێت.
پێنجشه‌می رابردوو هاووڵاتییه‌ك گیرا كه گومانی لێ ده‌كرێ ئه‌و ئۆتۆمبێلێكی سووتاندبێت و به‌ره‌و چاڵێكی ناو دارستان ره‌وانه‌ی كردبێت.
بیلی سی به‌ڕێوه‌به‌ری رووداوه‌كانی به‌رگریی شارستانیی كالیفۆڕنیا به میدیاكانی گوتووه، ئاگره‌كه 20 كیلۆمه‌تری دووجا له هه‌ر سه‌عاتێكدا به‌رفراوانتر ده‌بێت.
دووكه‌ڵی ئه‌و ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه ئاسمانی چه‌ند ویلایه‌تێكی تری ئه‌مه‌ریكاشی داپۆشیوه
ئه‌و ده‌ڵێ له هه‌ینییه‌وه ژماره‌ی كارمه‌نده‌كانیان بۆ سێ هێنده زیاد كردووه، به‌ڵام هێشتا به‌رانبه‌ر ئه‌و ئاگره زۆره لاوازن.
به‌گوێره‌ی
بی بی سی، دووكه‌ڵی ئه‌و ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه ئاسمانی چه‌ند ویلایه‌تێكی تری ئه‌مه‌ریكاشی داپۆشیوه. به‌رپرسان ئومێده‌وارن به كۆتاهاتنی ره‌شه‌با له گوڕی ئه‌و ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه‌ش كه‌م ببێته‌وه، هاوكات چاوه‌ڕوانن پله‌كانی گه‌رما نزم ببنه‌وه.
لانی كه‌م 16 هێلیكۆپته‌ری ئاگركوژێنه‌وه ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ی تایبه‌تی له ئاسمانه‌وه له هه‌وڵی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌دان.
به‌هۆی ئاگره‌كه هه‌ندێك ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون چۆڵ كراون، یه‌كێك له‌و ناوچانه شاره‌دێی بیوته كه ساڵی 2018 به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه 80 كه‌س تێیدا گیانیان له ده‌ست دا.
به‌هۆی ئاگره‌كه‌ی ئه‌مجاره 134 باڵه‌خانه سووتاون و چوار هه‌زار و 200 باڵه‌خانه‌ی تر هه‌ڕه‌شه‌ی سووتانیان له‌سه‌ره.