ئه‌فسانه ره‌حیمی شێوه‌كاری ته‌مه‌ن 25 ساڵ، خه‌ڵكی مه‌هاباده و له چاوپێكه‌وتنی ''وشه''دا ده‌ڵێت، پاڵپشتی و یارمه‌تی هیچ كه‌سێك قبووڵ ناكات كه له‌به‌ر جوانییه‌كه‌ی پێی بكرێت و حه‌ز ده‌كات خه‌ڵك له‌به‌ر به‌رهه‌مه‌كانی گرنگیی پێ بده‌ن. ئه‌و پێداگریی ده‌كات كه ته‌نیا بیر له هونه‌ره‌كه‌ی ده‌كاته‌وه و نایه‌وێت له بواره‌كانی مۆدێل و نواندن و هتد كار بكات.
كام شوێن زۆرترین خواستی له‌سه‌ر كاره‌كانت هه‌یه؟
رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران به گشتی .
له رۆژهه‌ڵات تا چه‌ند ئه‌و كاره‌ی تۆ رێپێدراوه و ده‌توانی به ئازادانه بیكه‌یت؟
له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان یان هه‌موو ئیران كێشه‌یه‌ك نییه بۆ ئه‌نجامدان و پێشكه‌وتن له‌م كاره‌دا .
هیچ كارێكت كردووه له‌به‌رئه‌وه‌ی له رۆژهه‌ڵاتی نه‌توانیوه بڵاوی بكه‌یه‌وه؟
ئه‌و كاره‌ی كه كراوه نموونه‌ی كارن و له باشووری كوردستان گه‌یشتوونه‌ته ده‌ستی كه‌سانی شیاو.
به نیازیت له داهاتوودا چی بكه‌یت؟
ده‌مه‌وێت درێژه به كاره‌كانم و هونه‌ره‌كه‌م بده‌م و ئه‌گه‌ر پشتیوانیش هه‌بێت، خێراتر ده‌گه‌مه ئامانجه‌كانم، ئه‌گه‌ر نا ئیراده‌م بۆ به‌رده‌وامبوون و باشتركردنی كاره‌كانم زۆره.
به كام سه‌ركرده‌ی سیاسی سه‌رسامیت و وێنه‌ی ئه‌وت له كاره‌كانت به‌كار هێناوه؟
هه‌موو ئه‌وانه‌ی كاریان بۆ نه‌ته‌وه‌ی كورد كردووه، هه‌نگاوێكیان ناوه بۆ گه‌یشتن به‌خه‌ونی له مێژینه‌ی سه‌ربه‌خۆیی خۆیان، به‌تایبه‌ت سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی.
كام له كاره‌كانت خواستی خه‌ڵكی زۆری له‌سه‌ر بووه؟
ئه‌و كارانه‌ی كردوومن هه‌موویان خواستی خه‌ڵكیان له‌سه‌ر بووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جیا له‌وانیتر كه خواستی زیاتری له‌سه‌ره، وێنه‌ی جه‌نابی مه‌سروور بارزانی و نێچیرڤان بارزانی و كاك مه‌سعوود بارزانی خواستی خه‌ڵكی زۆر له‌سه‌ر بووه و خه‌ڵك پێیان جوان بووه، هه‌روه‌ها چه‌ند جارێكیش خۆم ئه‌و كارانه‌ی كه وێنه‌ی جه‌نابی مه‌سروور بارزانی و نێچیرڤان بارزانی و كاك مه‌سعوود بارزانیم كردووه‌ته دیاری.
چ شتێك له كاره‌كه‌ت زۆر بێزارت ده‌كات؟
به‌هۆی نه‌بوونی زانیاریی پێویست، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هیچ زانیارییه‌كیان له‌سه‌ر هونه‌ر نییه و هه‌وڵ ده‌ده‌ن هونه‌ری هونه‌رمه‌ند بخه‌نه ژێر پرسیاره‌وه .
جوانییه‌كه‌ت بۆ ئه‌كته‌ری سینه‌ما و فیلم گونجاوه، هیچ كات داوات لێ نه‌كراوه بۆ به‌شداریی فیلم یان دراما؟
من ته‌نیا بیر له هونه‌ره‌كه‌م ده‌كه‌مه‌وه و نامه‌وێت له بواره‌كانی مۆدێل و نواندن و هتد چالاك بم .
زۆر له هونه‌رمه‌ندان بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن ده‌ڵێن به هۆی جوانییه‌كه‌مانه‌وه كێشه‌مان بۆ دروست بووه، تۆیش كه‌سێكی جوان و به‌رچاویت ئه‌و جوانییه‌ت كێشه‌ی بۆ دروست نه‌كردوویت؟
نه‌خێر من كێشه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌و بابه‌ته‌دا نییه و نامه‌وێت سه‌رقاڵم بكات له كاره‌كه‌م، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر پاڵپشتیی كاره‌كانم بكرێت و ئه‌م پاڵپشتییه به‌هۆی رووخسارمه‌وه بێت یان وه‌ك ده‌ڵێیت به هۆی جوانی من بێت، ئه‌وا قبووڵی ناكه‌م.
چ شتێك زۆر سه‌رنجت به‌لای ئه‌و تابلۆیانه راده‌كێشێت؟
سه‌رسامم به جوانیی بیرۆكه و خه‌یاڵی ده‌روونی خۆم.
ده‌توانی به‌م كاره‌ت پاره‌یه‌كی باشت ده‌ست بكه‌وێت و بتوانی پێی بژیت؟
تا ئێسته به‌هۆی نه‌بوونی رێكلام و چالاكی ماركێتینگ به‌پێی پێویست، نه‌گه‌یشتم به ئامانجه‌كه‌م له‌رووی فرۆشتنه‌وه، به‌ڵام تا ئێسته به‌باشی رۆیشتووه.
حه‌ز ده‌كه‌یت به یه‌كجاری بگه‌ڕێیته‌وه كوردستان و لێره كاره‌كانت په‌ره پێ بده‌یت؟
بۆ كار و وانه‌گوتنه‌وه ده‌توانم گه‌شت بۆ كوردستان بكه‌م، به‌ڵام ده‌مه‌وێت له رۆژهه‌لاتی كوردستان بژیم.
وشه\ئه‌حمه‌د تاریق