گۆرانییەكی هەردی سەلامی لەلایەن گۆرانیبێژێكی فارسەوە دەبرێت و هەردیش بە یاسا وەڵامی دەداتەوە.
هەردی سەلامی لەبارەی بردنی گۆرانییەكەیەوە دەنووسێت، بەو پێیەی ئاماژەیان بە ناوی ئێمە نەداوە و ڕەزامەندییان وەرنەگرتووە، بە یاسا مامەڵەیان لەگەڵ دەكەم.
هەردی سەلامی پێشتر گۆرانییەكی بەناوی "جەزاب"ەوە بڵاو كردەوە، ئێستە لەلایەن ماهیار دانشوورەوە كە گۆرانیبێژێكی فارسە، هەمان ئاواز و گۆرانی بە زمانی فارسیی تۆمار كردووە و ناوی خۆی لەسەر داناوە.
لە مێژوودا گۆرانی و فۆلكلۆری كوردی زۆرینەیان لەلایەن نەتەوەكانی سەردەستەوە دزراون و كراون بەگۆرانی و فۆلكلۆری ئەو نەتەوانە، ئێستەش نەوەی نوێیان بەشوێن پێشینانیاندا دەڕۆن و بەردەوامن لە بردنی ئاواز و گۆرانیی كوردی.