دوای ئه‌وه‌ی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڤه‌نزوێلا، به فه‌رمی ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنی بڵاو كرده‌وه و نیكۆلاس مادۆرۆری بۆ خولی سێیه‌می سه‌رۆكایه‌تی به براوه‌ی هه‌ڵبژادن راگه‌یاند، ناڕه‌زایی له چه‌ندان شاری ئه‌و وڵاته ده‌ستی پێ كرد.
خه‌ڵك له كاراكاسی پایته‌خت له به‌رده‌م كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆ بوونه‌وه و دژی ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردن دروشمیان دا، هێزه‌كانی پۆلیسیش رووبه‌ڕووی خه‌ڵك بوونه‌وه و ته‌نانه‌ت ته‌قه‌یان لێیان كرد. باس له‌وه ده‌كرێ كه‌سێك به ته‌قه‌ی پۆلیس كوژراوه.
به‌گوێره‌ی
فه‌ردا، خۆپێشاندان له شاره‌كانی تری ئه‌و وڵاته گه‌رموگوڕتر به‌ڕێوه ده‌چێت و ڤیدیۆیه‌ك بڵاو كراوه‌ته‌وه كه خه‌ڵك په‌یكه‌ری هۆگۆ چاوێز سه‌رۆك كۆماری پێشووی ڤه‌نزوێلا ده‌خه‌نه خواره‌وه.
خۆپێشانده‌ران پێیان وایه كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن كه ئه‌ندامه‌كانی وه‌فادارن به نیكۆلاس مادۆرۆ، له قازانجی ئه‌ودا ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنیان گۆڕیوه و ساخته‌كارییان كردووه.
رێبه‌ری ئۆپۆزسیۆنی ڤه‌نزوێلا رای گه‌یاند، ئه‌دمۆند گۆنزالێس ئوروتیا پاڵێوراوی ئۆپۆزسیۆن 73%ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ست هێناوه.
مارینا كۆرینا ماچادۆ رێبه‌ری ئۆپۆزسیۆنی ڤه‌نزوێلا رای گه‌یاند، ئه‌دمۆند گۆنزالێس ئوروتیا پاڵێوراوی ئۆپۆزسیۆن 73%ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ست هێناوه.
پێشتر زۆربه‌ی راپرسییه‌كان ئه‌وه‌یان ده‌رده‌خست كه مادۆرۆ ده‌یدۆڕێنێت و ئۆپۆزسیۆن ده‌یباته‌وه، هه‌رچه‌نده ئه‌وكاتیش باس له‌وه ده‌كرا ئه‌گه‌ر مادۆرۆ بیدۆڕێنێت، ئه‌وا شكست قبووڵ ناكات.
به‌پێی ده‌ره‌نجامی فه‌رمیی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن، نیكۆلاس مادۆرۆ به ده‌سته‌به‌ركردنی 51%ی ده‌نگه‌كان، بووه سه‌رۆك كۆماری وڵاته‌كه و ئه‌دمۆندۆ گۆنزالێس پاڵێوراوی ئۆپۆزسیۆن 44%ی ده‌نگه‌كانی ده‌سته‌به‌ر كردووه.
دوێنێ مادۆرۆ له به‌رده‌م هه‌وادارانی له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی قسه‌ی كرد و گوتی، دووباره هه‌ڵبژاردنی بۆ ئه‌و پۆسته، سه‌ركه‌وتنێكه بۆ ئاشتی و سه‌قامگیری له وڵات و پێداگریی له‌وه‌ش كرد كه سیستمی هه‌ڵبژاردنی ڤه‌نزوێلا، شه‌فاف و پاك و بێگه‌رده.
پێشتر ئۆپۆزسیۆن بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌كرد كه دوای 25 ساڵ له ده‌سه‌ڵاتدارێتیی پارتی سۆسیالیست، خه‌ڵك حه‌ز ده‌كه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌كه بگۆڕن.
سه‌رووی 80%ی له داهاتی نه‌پاڵاوتووی ناوخۆیی دابه‌زیوه
ڤه‌نزوێلا له‌م ساڵانه‌ی دواییدا پاشه‌كشه‌یه‌كی زۆری كردووه و سه‌رووی 80%ی له داهاتی نه‌پاڵاوتووی ناوخۆیی دابه‌زیوه، دۆخێك هاتووه‌ته كایه‌وه سه‌رووی حه‌وت ملیۆن له 30 ملیۆن دانیشتووانی وڵاته‌كه ناچار به كۆچكردن بوون.
مادۆرۆ به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرێ وڵاتی به‌ره‌و دیكتاتۆری بردووه و دژبه‌رانی ده‌گرێت و دۆخێكی زۆر ناخۆشی هێناوه‌ته كایه‌وه. ئه‌و وڵاته به نه‌وت ده‌وڵه‌مه‌نده، به‌ڵام ناكارامه‌یی ده‌سه‌ڵات هۆكار بووه له‌وه‌ی پاشه‌كشه بكات و خه‌ڵكه‌كه‌ی له ژیانێكی خراپتردا بژین.