كهلحێ قوله‌ڕه‌ش جووتیاری نموونه‌یی له به‌رده‌ڕه‌ش، له دیدارێكی "وشه"دا باس له‌وه ده‌كات، به‌ھۆی پاڵپشتی و پشتگیریی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان له كه‌رتی كشتوكاڵ، به‌رھه‌می جووتیاران به‌بێ ترس ساغ ده‌بێته‌وه و پاره‌یه‌كی باش ده‌كات و ته‌نانه‌ت هه‌نارده‌ش ده‌كرێ، بۆیه كاریگه‌ری هه‌بووه له‌وه‌ی خه‌ڵكی زیاتر روو له كشتوكاڵ بكه‌ن.
ئه‌مساڵ به‌رهه‌می كشتوكاڵی له به‌رده‌ڕه‌ش چۆن بوو؟
به‌گشتی به‌رھه‌م باش بوو و به‌رھه‌مێكی زۆریش چێنراوه له په‌تاته و شووتی، ته‌ماته، خه‌یار، بامیه، پیاز وھه‌موو جۆره به‌رھه‌مێك، به‌ڵام ئه‌مساڵ به‌ھۆی باران بارینی زۆر، كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌رھه‌م ھه‌بوو و وه‌ك ساڵی ڕابردوو نه‌بوو، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش به‌رھه‌مێكی زۆرمان ھه‌یه و ئێسته بۆ عێراق و ده‌ره‌وه‌ش ھه‌نارده ده‌كرێت.
چی وایكردووه ئێسته نرخی به‌رھه‌می ناوخۆ گران بێت و جووتیاران به‌رھه‌میان ساغ ببێته‌وه؟
پاڵپشتیی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان وایكردووه رێگریی بكات له ھاورده‌كردنی به‌رھه‌می ده‌ره‌وه، ئه‌مه‌ش وایكردووه خه‌ڵك له جیاتی به‌رھه‌می ھاورده، به‌رھه‌می ناوخۆ بكرێت، بۆیه نرخه‌كه‌ی باشه و له به‌رژوه‌ندیی جووتیار و خهڵكیشدایه و ھیچ به‌رھه‌مێك زیاد نییه و ھه‌مووی ساغ ده‌بێته‌وه، نرخی كیلۆیه‌ك په‌تاته 500 دینار كه‌متر نییه، سندووقی ته‌ماته زیاتر له پێنج ھه‌زار بۆ حه‌وت ھه‌زار دیناره، بامیه كیلۆی به دوو ھه‌زار دیناره و نرخی كیلۆیه‌ك خه‌یار به ٧٥٠دینار ده‌فرۆشێت و به‌رھه‌مه‌كانی تریش نرخیان باشه .
بهرھهمهكانتان ته‌نیا له ناوخۆ ساغ ده‌بنه‌وه یان ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ش ده‌كرێن؟
به‌ھه‌وڵی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان، ئێسته ده‌رگای عێراق بۆ ھه‌نارده‌كردنی به‌رھه‌می ناوخۆ كراوه‌یه و به‌رده‌وام ھه‌موو جۆره به‌رھه‌مێك ره‌وانه‌ی عێراق ده‌كرێت و بۆ ده‌ره‌وه‌ش ده‌نێرێت، تا ئێسته بڕێك په‌تاته ھه‌نارده‌ی ئۆردن كراوه و بڕیاره له ماوه‌یه‌كی نزیكدا ره‌وانه‌ی ئیماراتیش بكرێت، بۆیه حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان به رژدی له‌سه‌ر خه‌ته و ھه‌موو كارێك ده‌كات تا جووتیار سوودمه‌ند بێت و به‌رھه‌می ساغ ببێته‌وه و كه‌رتی كشتوكاڵ زیاتر پێش بخرێت.
به‌رھه‌می برنج ئه‌مساڵ چۆنه؟
ئه‌مساڵ خه‌ڵكێكی یه‌كجار زۆر ڕووی له چاندنی به‌رھه‌می برنج كردووه و پێشتر ئه‌گه‌ر ساڵانه ھه‌زار دۆنم برنج بچێنرایه، ئێسته بووه‌ته چه‌ند قات و خه‌ڵك برنجێكی زۆری چاندووه و ئه‌مساڵ به‌رھه‌می یه‌كجار زۆر ده‌بێت و بۆ ھه‌موو ناوچه‌كانیش ره‌وانه ده‌كرێت و نرخیشی زۆرباشه .
پاڵپشتیی حكوومه‌ت بۆ كه‌رتی كشتوكاڵ چ سوودێكی ھه‌بووه بۆ جووتیاران؟
پاڵپشتیی حكوومه‌ت جگه له‌وه‌ی بووه‌ته ھۆی ئه‌وه‌ی رێگریی بكات له به‌رھه‌می ھاورده و به‌رھه‌میش ساغ ده‌كاته‌وه له بازاڕ و ھه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ش ده‌كات، بۆووه‌ته ھۆی ئه‌وه‌ی ھه‌موو خه‌ڵك ئه‌وه‌ی كاری تریشی ھه‌بێت، ڕوو له كه‌رتی كشتوكاڵ و جووتیاری بكات، ئێسته خه‌ڵك له سنووری ئێمه زۆرینه‌ی كاری كشتوكاڵی ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش ھه‌مووی بۆ پاڵپشتی و ھاوكاریی حكوومه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه.
تاچه‌ند بووژانه‌وه‌ی كه‌رتی كشتوكاڵ بووه‌ته ھۆی ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی كار بۆ خه‌ڵك بڕه‌خسێت؟
پێشتر ده‌رفه‌تی كار له سنووری ئێمه زۆر كه‌م بوو، ئێسته به‌ھۆی بووژانه‌وه‌ی كه‌رتی كشتوكاڵ ده‌رفه‌تێكی زۆری كار بۆ خه‌ڵكی ئێمه ره‌خساوه، ئه‌وه‌ی بیه‌وێت ده‌توانێت كار به‌ده‌ست بێنێت و ده‌رفه‌تێكی زۆری كار له سنووری ئێمه‌دا ھه‌یه.
چ داواكارییه‌كتان ھه‌یه له حكوومه‌ت؟
داواكاریمان ئه‌وه‌یه حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان به‌وشێوه‌یه به‌رده‌وام بێت، ھه‌م رێگریی له به‌رھه‌می ھاورده بكات و ھه‌میش بازاڕ بۆ به‌رھه‌مه‌كان زیاتر بدۆزێته‌وه، ئه‌مه ده‌بێته ھۆی ئه‌وه‌ی كه‌رتی كشتوكاڵ له ھه‌رێمی كوردستان زیاتر پێش بخرێت. سوپاسی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین بۆ پاڵپشتی وھاوكاریی به‌رده‌وامیان له‌گه‌ڵ ئێمه .
هه‌ولێر\بڵند ئیبراھیم