بزمارێكی "سەبە" بە درێژیی 15 سانتیمەتر لە سەری پیرەپیاوێك دەرهێنرا

:: PM:09:24:30/07/2024 ‌
ئاژانسی هەواڵی رووسی "نۆڤستی" بڵاوی كردەوە، پزیشكان لە نەخۆشخانەی "سڤیردلۆفسك"ی رووسیا توانیویانە پیاوێكی تەمەن 78 ساڵ رزگار بكەن، ئەمەیش دوای ئەوەی بزمارێكی 15 سانتیمەتریی كۆنكرێتی "سەبە" لە سەریدا بە سەركەوتوویی دەرهێنرا بە رێگەی نەشتەرگەری. 

ئەمڕۆ 30ی تەمووزی 2024، ئاژانسی هەواڵی رووسی لە نەخۆشخانەی "سڤیردلۆفسك"ی رووسییەوە گواستییەوە، كە دوای ئەوەی پیرەپیاوێكی 78 ساڵ گەیەنرایە نەخۆشخانە، لە ئەنجامی بەربوونەوە و كەوتنی بەسەر زەویدا، بزمارێكی 15 سەنتیمەتری كۆنكرێتی چووبووە سەری و لە ئەنجامی نەشتەرگەرییەكی سەركەوتوودا توانرا پیاوەكە لە مردن رزگار بكرێت. 

بەپێی راگەیەنراوی نەخۆشخانەكە، هەر دوای نەشتەرگەرییەكە، پیاوەكە بەهۆی جێگیریی دۆخی تەندروستییەوە لە نەخۆشخانە دەرچووە.


وشە - پۆڵا مەحموود