ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی ئه‌مڕۆ له به‌یاننامه‌یه‌كدا رای گه‌یاند، دوای رووداوه‌كانی شه‌وی رابردوو له عێراق و ئێران، ده‌بێ ده‌ستبه‌جێ هێزه بیانییه‌كان وڵات جێبێڵن.
پێگه‌ی "
شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 31ی ته‌مووز بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌پێی به‌یاننامه‌كه‌ی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، داوای له حكوومه‌تی عێراق كردووه كه پێویسته ده‌ستبه‌جێ هێزه بیانییه‌كان، عێراق جێبێڵن.
حه‌شدی شه‌عبی ده‌ڵێ، دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی داهاتوو هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له سنووری پارێزگای بابلی باشووری عێراق، هێرشیان كرده سه‌ر هێزه‌كانیان و ژماره‌یه‌ك قوربانیی لێ كه‌وته‌وه، بۆیه جێی خۆیه‌تی ئه‌مجاره‌یان ده‌ستبه‌جێ حكوومه‌تی عێراق هێزه بیانییه‌كان له وڵات ده‌ربكات.
حه‌شد زیاتر ده‌ڵێ، ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو رووی دا، وامان لێ ده‌كات به رژدی به‌رپرسیایه‌تیی نیشتمانی و یاسایی و شه‌رعی له ئه‌ستۆ بگرین، به‌رگری له سه‌روه‌ری و كه‌رامه‌تی عێراق بكه‌ین و هه‌موو تواناكانمان كۆ بكه‌ینه‌وه و داوا بكه‌ین ده‌ستبه‌جێ هێزه بیانییه‌كان وڵات جێبێڵن.
له كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌یاندا حه‌شدی شه‌عبی دووپات ده‌كاته‌وه، ئه‌و داوایه‌مان هاوكاته كه ئیسرائیل له به‌ره‌به‌یانیی زووی ئه‌مڕۆ له‌ڕێی مووشه‌كه‌وه، هێرشی كرده سه‌ر شوێنی حه‌وانه‌كه‌ی ئیسماعیل هه‌نییه سه‌رۆكی مه‌كته‌بی سیاسییی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له تاران، بووه هۆی كوشتنی هه‌نییه و یاوه‌رێكی، ئه‌وه‌یش پێمان ده‌ڵێ دوژمن ده‌یه‌وێ رووبه‌ری جه‌نگه‌كه‌ی فراوانتر بكاته‌وه.