ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانیی وێبە

:: AM:09:27:01/08/2024 ‌
ساڵانە لە یەكی ئاب وەك ڕۆژی جیهانیی وێب یاد دەكرێتەوە، ئێستە بووەتە ئاسانكارییەكی زۆر لە دنیا و لە بواری فێركاریش بووەتە قوتابخانە و زانكۆ.

هەموو ساڵێك رۆژی یەكی ئاب وەك رۆژی جیهانیی وێب دیاری كراوە و یاد دەكرێتەوە، چونكە بەبێ وێب، دنیا شوێنێكی لە یەكتر دابڕاو بوو.

بەر لە دروستكردنی تۆڕی وێبی جیهانی  WWW خەڵك دەبوو پارەیەكی زۆر بدەن بۆ پێوەندیكردن بە كەسێكی دوورەوە لە ڕێی ئامێرەكانی تەلدار، بەڵام ئەمڕۆ پێوەندییە دەنگی و نووسراوەكان و گفتوگۆ ڤیدیۆییەكان تەنیا بە كلیكێك بەردەستن.

زانایانی بواری تەكنەلۆجیا ئێستە بەشێوەیەك پێناسەی وێب دەكەن، قوتابخانەیەكە بۆ فێربوون و زانكۆیەكە بۆ بەدەستهێنانی نوێترین زانیارییەكان.

تۆڕی وێبی جیهانی لە كاتێكدا گەڕان بەدوای زانیاری، دەستگەیشتن بە ئاواز و گۆرانی، گەڕان بەدوای هەواڵ لە ئینتەرنێت و هەزارانی تر، ئەمڕۆ لەڕێی ئەو تۆڕانەوە بەردەستن كە پێشتر لەڕێی ئامێرەكانی كلاسیك بوون.


وشە - رامیار جەواد