سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی مولازم خدر بڵاو دەكاتەوە و رای گەیاند، مولازم خدر كەسایەتی و خەباتگێڕێكی حزبی شیوعیی عێراقی و نزیك لە بارزانیی نەمر و دۆستی دۆزی ڕەوای گەلی كوردستان بوو.
ئەمڕۆ پێنشجەم یەكی ئاب، لە پرسەنامەیەكی سەرۆك بارزانیدا هاتووە، بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی تێكۆشەری ناودار فەریق (نوعمان عەلوان سوهێل تمیمی) ناسراو بە (مولازم خدر)ـمان پێ گەیشت.
سەرۆك دەڵێت، مولازم خدر كەسایەتی و خەباتگێڕێكی حزبی شیوعیی عێراقی و نزیك لە بارزانیی نەمر و دۆستی دۆزی ڕەوای گەلی كوردستان بوو، ژیانی خۆی لە پێشمەرگایەتی و خەبات دژی دیكتاتۆریی تەرخان كرد.
لە پرسنامەكەی سەرۆكدا هاتووە، پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و كەسوكار و هەڤاڵانی خوالێخۆشبوو مولازم خدر و هەروەها هاوڕێیانی لە حزبی شیوعیی عێراقی و تەواوی خەباتگێڕانی عێراق و كوردستان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
لە كۆتادا سەرۆك دەڵێ، لە خودای گەورە داواكارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.