كوردستان پارەی بۆ عێراق نارد

:: PM:01:51:01/08/2024 ‌
هەرێمی كوردستان بەمەبەستی پابەندبوونی بە رێككەوتنی لەگەڵ عێراق هەیەتی، ئەمڕۆ بڕی 74 ملیار دیناری رادەستی عێراق كرد.

ئەمڕۆ پێنجشەم یەكی ئاب، سەرچاوەیەك لە بانكی ناوەندی عێراق لقی هەولێر، بە "وشە"ـی راگەیاند، ئەمڕۆ 74 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان خرایەسەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق.

سەرچاوەیەك لە بانكی ناوەندی عێراق باسی لەوەش كرد، ئەو پارەیە لە داهاتی ناوخۆی مانگی نیسانی هەرێمی كوردستان خراوەتەسەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق.

بەگوێرەی راگەیەنراوی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان، بۆ مانگی ئادار بڕی 70 ملیار و 131 ملیۆن و 250 هەزار دینار، وەك داهاتی نانەوتیی هەرێمی كوردستان خراوەتەسەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق.

ناردنی ئەو پارەیەش بەمەبەستی جێبەجێكردنی ئەو رێككەوتنەیە لە نێوان هەولێر و بەغدا هەیە، بۆیە هەفتەی داهاتوو عێراق دەست دەكات بە ناردنی پارەی مووچەی مانگی تەمووز.



وشە - رامیار جەواد