كۆمسیۆن كاتی تیروپشكی بۆ پێدانی ژمارە بە لیست و كاندیدەكان ئاشكرا كرد

:: PM:02:54:01/08/2024 ‌
بەرپرسێكی باڵای كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق رای گەیاند، 11ـی ئەم مانگە كۆمسیۆن تیروپشك بۆ لیست و كاندیدان ئەنجام دەدات.

ئەمڕۆ پێنجشەم یەكی ئاب، جومانە غەلای گوتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، بە "وشە"ـی راگەیاند، 11ی ئەم مانگە لە شاری هەولێر تیروپشك بۆ پێدانی ژمارە بە لیست و كاندیدەكان دەكرێت.

زیاتر گوتی، جگە لە كاندیدان لەم مانگە تیروپشك بۆ فەرمانبەرانی سەر سندووقی دەنگدانیش دەكرێت.

باسی لەوەش كرد كە لەلایەن ئەنجوومەنی كۆمسیاران كارەكان بەردەوامن كە ئامادەكارین و ژمارەی دەنگدەرانی تایبەت و گشتی پەسند كراون، هەروەها هێشتا ژمارەیەك لە كارتی دەنگدان ماون هاووڵاتییان نەچوون وەریبگرنەوە، دەتوانن لە نزیك شوێنی نیشتەجێبوونیان سەردانی بنكەكانی كۆمسیۆن بكەن كە ژمارەیان 137 بنكەی تۆمارە لە هەر چوار پارێزگاكەی هەرێمی كوردستان.

بڕیارە رۆژی 20ی ئۆكتۆبەری ئەمساڵ 2024، هەڵبژاردنی خوای شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوە بچێت، بەپێی تۆمارەكانی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن، سەرووی سێ ملیۆن كەس مافی دەنگدانیان هەیە و دەیان حزب و هاوپەیمانیی و كاندیدی تاك، كێبەركێی مسۆگەركردنی 100 كورسی پەرلەمان دەكەن، پێنجیان بۆ مەسیحی و توركمانە.



وشە - رامیار جەواد