لاهوور شێخ جه‌نگی سه‌رۆكی ره‌وتی به‌ره‌ی گه‌ل رای گه‌یاند، ئه‌وه‌ی كۆماندۆ ده‌یكات قبووڵكراو نییه و له‌سه‌ر ئه‌و كردانه‌یشیان كه له چه‌ند مانگی رابردوو له سلێمانی كردوویانه، سكاڵایان له‌سه‌ر تۆمار ده‌كات.
هێزی كۆماندۆ كه سه‌ربه یه‌كه‌ی 70ی پێشمه‌رگه‌یه، به‌ڵام به ته‌واوی دۆخی ناوخۆی یه‌كێتی كۆنترۆڵ كردووه، له ماوه‌ی رابردوو چه‌ندان كه‌تنی جۆراوجۆری له سلێمانی كردووه له دزین و ئازاردان و تاڵانی و تا گه‌یشت به كوشتنی كاسبكاری شاره‌كه.
لاهوور شێخ جه‌نگی سه‌رۆكی ره‌وتی به‌ره‌ی گه‌ل رای گه‌یاند، له چه‌ند رۆژی داهاتوودا له داواكاری گشتیی هه‌رێمی كوردستان، سكاڵا له‌سه‌ر هێزی كۆماندۆ تۆمار ده‌كات به‌هۆی ئه‌و پێشێلكاری و سه‌رپێچییانه‌ی كه ده‌یكه‌ن.
لاهوور شێخ جه‌نگی له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ چه‌ند لایه‌نگرێكی خۆی له هه‌ولێر ئه‌و قسانه‌ی كردووه، دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی په‌رله‌مان له سنووری سلێمانی، گۆڕانكاری روو ده‌دات و یه‌كه‌م هه‌نگاویشیان پاراستنی سه‌روماڵی هاووڵاتییان ده‌بێت.
لاهوور شێخ جه‌نگی كه خۆی پێشتر له لووتكه‌ی ده‌سه‌ڵات له سلێمانی بوو و هێزی ته‌ناهیی سنووره‌كه‌ی له ده‌ستدا بووه، ئێسته میدیاكانی یه‌كێتی به‌وه تۆمه‌تباری ده‌كه‌ن كه "له سه‌رده‌می ئه‌ودا مافیاگه‌ری له سلێمانی هه‌بووه".