هه‌ستكردن به ئازارێكی سه‌یری پشت یان هه‌ستكردن به ئازاری توندی خواره‌وه‌ی پشت، جارجاره زۆر باو و ئاساییه، به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نمان.
ده‌زگای ته‌ندروستیی نیشتمانیی به‌ریتانیا، هۆشداریی ده‌دات له‌وه‌ی كه ئازاری پشت ڕه‌نگه نیشانه‌ی شێرپه‌نجه بێت، هه‌روه‌ها پێویسته له هه‌ندێك حاڵه‌تدا چاودێری بكرێت.
ده‌سه‌ڵاتی ته‌ندروستی ده‌ڵێت: "له هه‌ر شوێنێكی سكت یان پشتت ئازارت هه‌بوو و دڵنیا نیت بۆچی ئه‌مه ئازارێكی مات ده‌گرێته‌وه كه به‌رده‌وامه، یان ئازارێكی توند كه دێت و ده‌ڕوات پێویستی به پشكنین هه‌یه."
د. ماریلین نۆرتۆن پزیشكی شێرپه‌نجه و خوێنی سه‌ربه سه‌نته‌ری پزیشكی له ئه‌مه‌ریكا ڕوونی ده‌كاته‌وه، ئازاری پشت نیشانه‌یه‌كی باو نییه بۆ شێرپه‌نجه، به‌ڵام زۆرجار نه‌خۆشه‌كان ئازاری پشت پشتگوێ ده‌خه‌ن، چونكه وا گریمانه ده‌كه‌ن كه هه‌مان ئازاره كه هه‌میشه هه‌یانبووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، خراپتربوونی ئازاری پشت نیگه‌رانییه‌كه كه پێویسته بخرێته به‌رده‌م پزیشكی پسپۆڕ.
لێره‌دا چه‌ند جۆرێكی شێرپه‌نجه ده‌خه‌ینه‌ڕوو كه ده‌بنه هۆی ئازاری پشت:
- شێرپه‌نجه‌ی ناو ڕه‌حمی ئافره‌تان.
- شێرپه‌نجه‌ی گورچیله
شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات
شێرپه‌نجه‌ی گون
شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان
شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك