بیبه‌ر ئه‌و خۆراكه‌یه كه چه‌ندان ڕه‌نگی تێدایه، له‌وانه سوور، سه‌وز و زه‌رد، هه‌روه‌ها ماده خۆراكییه گرنگه‌كانی تێدایه وه‌ك ڤیتامین سی و دژه ئۆكسێنه‌ر.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی
healthshots، باشترین سێ جۆری بیبه‌ر بۆ ته‌ندروستی ده‌خرێته ڕوو:
سووده‌كانی بیبه‌ری سه‌وز
بیبه‌ری سه‌وز ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامین سی كه پێویسته بۆ پاڵپشتی به‌رگریی له‌ش و دروستبوونی كۆلاجین، ڤیتامین K كه یارمه‌تیی به‌ره‌وپێشبردنی ته‌ندروستی ئێسك و دڵ ده‌دات، هه‌روه‌ها ڤیتامین A كه توانای بینین و ته‌ندروستی پێست باشتر ده‌كات، هه‌روه‌ها بیبه‌ری سه‌وز ترشی فۆلیك ڤیتامین B9ی تێدایه كه پاڵپشتی دابه‌شبوون و دروستبوونی خانه‌كان ده‌كات، هه‌روه‌ها پۆتاسیۆم كه یارمه‌تی ڕێكخستنی په‌ستانی خوێن ده‌دات.
وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ندی دژه ئۆكسێنه‌ره‌كانی وه‌ك لوتین و زیاكسانتین، هه‌روه‌ها به‌شدارن له ته‌ندروستی چاو و پارێزگاری له تێكچوونی ڕه‌نگی چاو به‌هۆی ته‌مه‌نه‌وه ده‌كات، هه‌روه‌ها به‌هۆی ڕێژه‌ی ڕیشاڵه‌كانیانه‌وه، بیبه‌ری سه‌وز ده‌توانێت له نه‌خۆشییه‌كانی هه‌رس وه‌ك شێرپه‌نجه‌ی قۆڵۆن و نه‌خۆشیی هه‌وكردنی ڕیخۆڵه‌ت بپارێزێت (IBD)، به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه له گۆڤاری پێشكه‌وتن له خۆراكدا بڵاو كراوه‌ته‌وه.
سووده‌كانی بیبه‌ری سوور
بیبه‌ری سوور ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامین C، هه‌روه‌ها توانای به‌رگریی له‌ش و به‌رهه‌مهێنانی كۆلاجین به‌رز ده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ش زۆر گرنگه بۆ پێستی ته‌ندروست هیچ چه‌ورییه‌كی ناته‌ندروستی تێدا نییه و كالۆری كه‌می تێدایه، ئه‌مه‌ش واته ده‌توانێت یارمه‌تیده‌ر بێت له دابه‌زاندنی كێشدا supports vision and immune health , له‌گه‌ڵ ڤیتامین B6 كه كاركردنی مێشك باشتر ده‌كات، ده‌ركه‌وتووه ڤیتامین C كه له بیبه‌ری سووردا هه‌یه، ده‌توانێت یارمه‌تیی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاری ئه‌ژنۆ بدات كه به‌هۆی هه‌وكردنی جومگه‌كانه‌وه دروست ده‌بێت.
كانزاكانی وه‌ك پۆتاسیۆم یارمه‌تی باشتركردنی ته‌ندروستی دڵ ده‌ده‌ن، ترشی فۆلیك پاڵپشتی دابه‌شبوونی خانه‌كان و دروستكردنی DNA ده‌كات. هه‌روه‌ها بیبه‌ری سوور به‌تایبه‌تی ده‌وڵه‌مه‌نده به دژه ئۆكسێنه‌ره‌كانی وه‌ك بیتا كارۆتین و لایكۆپین كه ناسراون به به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌رگریی له‌ش، كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌وكردن و كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی تووشبوون به نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كانی وه‌ك شێرپه‌نجه و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ.
سووده‌كانی بیبه‌ری زه‌رد
بیبه‌ری زه‌رد ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامین C و A و B6 كه پێویسته بۆ كاركردنی به‌رگریی له‌ش، بینینی ته‌ندروست و كاركردنی مێشك. بیبه‌ر كانزاكانی وه‌ك پۆتاسیۆم و ترشی فۆلیك دابین ده‌كات كه ناسراون به به‌ره‌وپێشبردنی ته‌ندروستیی دڵ و كاركردنی خانه‌كان سه‌رچاوه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ڕیشاڵن، ده‌توانن هه‌رسكردنی ته‌ندروست مسۆگه‌ر بكه‌ن و ڕێگری ده‌كات له كێشه‌كانی وه‌ك قه‌بزی.