كۆڵبه‌رێكی لاوی خه‌ڵكی مه‌ریوان، به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران له سنووری ئه‌و شاره له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان كوژرا.
ناوی كۆڵبه‌ره‌كه ئه‌سعه‌د ئه‌فره‌نجه و ته‌مه‌ن 25 ساڵ خه‌ڵكی گوندی "سیاناو"ه . ئه‌و باوكی منداڵێكه و ئه‌و شوێنه‌ی ته‌قه‌ی لێ كراوه و كوژراوه، 10 كیلۆمه‌تر له سنووره‌وه دوور بووه.
له مانگی ته‌مووزدا لانی كه‌م پێنج كۆڵبه‌ر به ته‌قه‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران كوژراون
به‌گوێره‌ی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، له مانگی ته‌مووزدا لانی كه‌م پێنج كۆڵبه‌ر به ته‌قه‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران له سنووره‌كانی نه‌وسوود، مه‌ریوان، بانه و سه‌رده‌شت كوژراون. له ماوه‌ی مانگی حوزه‌یراندا سێ كۆڵبه‌ر كوژراون و حه‌وت كۆڵبه‌ریش بریندار كران، به‌و پێیه حاڵه‌ته‌كانی كوژرانی كۆڵبه‌ران مانگ به مانگ له به‌رزبوونه‌وه‌دایه.
دۆخی ئابووریی ئێران خراپه و نه‌بوونی ده‌رفه‌تی كار و گرانی وایكردووه، خه‌ڵك له ناوچه سنوورییه‌كان بۆ دابینكردنی بژێوییان، هانا بۆ كۆڵبه‌ری ببه‌ن و له هه‌ردوو دیوی سنوور شتومه‌ك به كۆڵ بگوازنه‌وه، به‌ڵام كۆماری ئیسلامی ئه‌وه‌شیان پێ به ره‌وا نازانێت و ته‌قه‌یان لێ ده‌كات.