ته‌قه‌كه‌رێكی كۆماندۆ كه مانگی رابردوو هێرشی كرده سه‌ر پارێزه‌رێك و قاچی شكاند، سه‌رباری بڕیاری گرتن، هێشتا نه‌دراوه‌ته دادگا و داڵده دراوه.
مانگی رابردوو له سنووری ده‌ربه‌ندیخان، هێرش كرایه سه‌ر پارێزه‌رێك به ناوی "ساڵح ژاڵه‌ناوی"، دواتر ده‌ركه‌وت كه یه‌كێك له ته‌قه‌كه‌ره‌كان چه‌كداری كۆماندۆیه و هێشتا نه‌گیراوه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م یه‌كی ئاب، ساڵح ژاڵه‌ناوی پارێزه‌ری راوێژكار، به "وشه"ی گوت، ئه‌وانه‌ی ته‌قه‌یان لێ كردم، دوو كه‌س بوون و یه‌كێكیان گیراوه، به‌ڵام یه‌كێكی تریان كه چه‌كداری كۆماندۆیه هێشتا نه‌گیراوه.
ڕوونیشی كرده‌وه، بڕیاری گرتن له‌لایه‌ن دادگاوه بۆ ئه‌و كه‌سه ده‌رچووه كه له هێزی كۆماندۆیه، به‌ڵام نه‌گیراوه و هۆكاره‌كه‌یش نازانین بۆچی؟!.
به گوته‌ی ئه‌و پارێزه‌ره، ده‌رچوونی بڕیاری گرتن ده‌بێت جێبه‌جێ بكرێت و شاردنه‌وه‌ی تۆمه‌تبارانیش كارێكی خراپه.
چه‌كدارانی كۆماندۆ ماوه‌یه‌كی زۆره ده‌ستیان داوه‌ته تاوانی جۆراوجۆر، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی بافڵ تاڵه‌بانی سه‌ردانی كردن و ده‌ستخۆشیی لێ كردن، به‌ڵام ئێسته زۆربه‌ی تاوانه‌كانیان تێپه‌ڕاندووه له تاڵانی و هه‌ڕه‌شه و برینداركردن، تا دواجار چایچییه‌كیان له سلێمانی كوشت و ئه‌وه‌یش كاردانه‌وه‌ی زۆری لێ كه‌وته‌وه.