وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كرده‌وه و ده‌ڵێن، 74 ملیار و 844 ملیۆن و 532 دوو هه‌زار دینار وه‌ك پشكی گه‌نجینه‌ی فیدراڵی له داهاتی نانه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه‌ی عێراق كرا.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م یه‌كی ئاب رای گه‌یاندووه، 74 ملیار و 844 ملیۆن و 532 هه‌زار دینار وه‌ك پشكی گه‌نجینه‌ی فیدراڵی له داهاتی نانه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بۆ مانگی نیسانی ساڵی 2024، له‌لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ژمێركاری وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری خرایه سه‌ر هه‌ژماری بانكی وه‌زاره‌تی دارایی حكوومه‌تی فیدراڵی له لقی هه‌ولێری بانكی ناوه‌ندی عێراق.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه دوێنی لیژنه‌ی بایۆمه‌تری مووچه رای گه‌یاندبوو كه هه‌رێمی كوردستان به شێوه‌یه‌كی شه‌فاف داهاتی ناوخۆ و لیستی مووچه ره‌وانه‌ی عێراق ده‌كات.