به فه‌رمانی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان، سبه‌ی ته‌رمی ئه‌و 40 كۆچبه‌ره كورده له ئیتاڵیاوه ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه هه‌ولێر كه 17ی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ به‌له‌مه‌كه‌یان له كه‌ناره‌كانی "ڕیگیۆ دێ" گالیبێریا ئیتاڵیا تێكشكا و خنكان.
به فه‌رمانی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان و به هه‌وڵی نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئیتاڵیا، سبه‌ی ئه‌و ته‌رمانه ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه هه‌ولێر.
به گوێره‌ی هه‌واڵی كه‌ناڵی كوردستان24 ڕێزان محه‌مه‌د ساڵح نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئیتاڵیا، له‌گه‌ڵ پۆلیس و دامه‌زراوه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئه‌و وڵاته، له هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و هاووڵاتییانه بوو كه له به‌له‌مه‌كدا نقوم ببوون، هه‌ر بۆیه توانرا 40 ته‌رم بدۆزنه‌وه، له‌نێو ئه‌و ژماره‌یه‌دا 13 كه‌سیان ناسراونه‌ته‌وه كه كوردن، هه‌شتیان خه‌ڵكی باشووری كوردستانن، پێنجیشیان خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانن.
ئه‌وانه‌ی ناسراونه‌ته‌وه و سبه‌ی ته‌رمه‌كانیان ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه ئه‌مانه‌ن.
هه‌ژار محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د
ده‌ریاز ئارام عومه‌ر عوسمان
پاڵه‌وان عومه‌ر عه‌وڵا
میران قادر ئه‌حمه‌د
نیلام هاوكار مو‌سا
ئارام عه‌بدولڕه‌حمان حه‌حمه‌د
خونچه مه‌لا نه‌بی
میلان حاجی خدر
حه‌دیس زنجیری
ماكان نه‌جه‌فیه نه‌جفری
موعین عه‌لی پور
پێشه‌وا ده‌روێش
پژمان نه‌زمارا