حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری كوردستان لە بەیاننامەیەكدا ئیدانەی كوشتنی سەرۆكی مەكتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس دەكات و راى دەگەیەنێ، كردەیەكی لەم جۆرە كە "دیقەتێكی" زۆری هەواڵگری و تەكنەلۆجیای سەربازیی هەیە، تەنیا لە ئیسرائیل و بە هاوكاری ئەمەریكا و هەندێ دەوڵەتی ئەوروپی دەوەشێتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەم یەكی ئابی 2024، لە بەیاننامەیەكی حزبی كۆمۆنیستی كرێكارانی كوردستان هاتووە، ئه‌گه‌رچی ئیسرائیل تا ئێستە به‌رپرسیارێتی ئه‌م كرده‌وه تیرۆریستییه‌ی ڕاسته‌وخۆ هه‌ڵنه‌گرتووه، به‌ڵام گومان له‌وه‌دا نییه كه ئه‌نجامدانی كارێكی له‌م جۆره، كه دیقه‌تێكی زۆری هه‌واڵگری و ته‌كنەلۆجیای سه‌ربازی هه‌یه، ته‌نیا له ئیسرائیل و به هاوكاری ئه‌مریكا و هه‌ندێ ده‌وڵه‌تی ئه‌وروپی ده‌وه‌شێته‌وه.
لە بەشێكی تری بەیاننامەكەدا هاتووە، بێگومان كرده‌ی "تیرۆری" ئیسماعیل هه‌نییه، ڕاسته‌وخۆ دوای سه‌ردانی نه‌ته‌نیاهۆی سه‌رۆكی حكوومه‌تی ئیسرائیل به دوو ڕۆژ دێت بۆ كۆنگرێسی ئه‌مەریكا، كه به چه‌پڵه پێشوازی لێكرا، له كاتێكدا ناوبراو له‌لایه‌ن دادگای دادی نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه تاوتوێی ده‌ركردنی فه‌رمانی گرتنی ده‌كرێ له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی تاوانی جینۆساید دژی خه‌ڵكی فه‌له‌ستین له غه‌زه.
"پێشوازی كۆنگرێسی ئه‌مەریكا له تاوانباری جه‌نگ و جینۆسایدی خه‌ڵكی غه‌زه، و دواتریش ڕاگه‌یاندنی پشتیوانی رەهای ئه‌مەریكا بۆ ئیسرائیل به‌رانبه‌ر هه‌ر هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌ك كه دوای ئه‌م كاره تیرۆریستییه ڕووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه، نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئه‌م كرده تیرۆریستییه به‌بێ ئاگاداری و هاوكاری ئه‌مریكا ئه‌نجام نه‌دراوه" لە بەیاننامەکەى حزبی کۆمۆنیستى کرێکارى کوردستان وەها نووسراوە.
لە بەشێكی تری بەیاننامەی حزبەكەدا هاتووە، له سۆنگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی چینی كرێكار و خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێشی ناوچه‌كه و پێش‌گرتن به ڕۆچوونی هه‌رچی زیاتری ناوچه‌كه به‌ره‌و كوشتار و وێرانبوون، هاوكات له ڕوانگه‌ی به‌رگری له مافی خه‌ڵكی فه‌له‌ستین بۆ ده‌ست ڕاگه‌یشتنیان به ئاشتیی ڕاسته‌قینه و كۆتایی هاتن به كوشتار و جینۆساید و ئاواره‌بوون و بڕیاردان له‌سه‌ر چاره‌نووسی سیاسیی خۆیان له دروستكردنی ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستیندا، ئیدانه‌ی ئه‌م تیرۆریزمه ده‌وڵه‌تییه‌ی حكوومه‌تی فاشیستی ئیسرائیل ده‌كات.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان، حزبێکی مارکسیستی ھەرێمی کوردستانە کە لە ساڵی 2008 دامەزراوە. لە سەرەتای دەمەزراندنییەوە بە شێوازی نھێنی کاری خۆی کردووە. پاش خۆپیشاندانەکانی 2011 لە لایەن حکوومەتی ھەرێمەوە مۆڵەتی فەرمیی پێدراوە.