CNN لە پنتاگۆنەوە: لە ماوەی 72 سەعاتی داهاتوودا ئێران هێرشێكی فراوان دەكاتە سەر ئیسرائیل

:: PM:10:14:01/08/2024 ‌
تۆڕی هەواڵی CNNی ئەمەریكی لە پنتاگۆنەوە گواستویەتییەوە كە ئێران و هاوپەیمانەكانی لە ماوەی 72 سەعاتی ئایندەدا هێرشێكی بەرفراوان دەكەنە سەر ئیسرائیل و هاوكات لەبارەی هێرشكەیشەوە ئاماژەیان كرد، رەنگە وەك هێرشەكەی 13ی مانگی نیسانی ئەمساڵ بێت و ئەمجارەیان حزبوڵاش بەشداربێت لە هێرشەكەدا كە پێشتر بەشداری هێرشەكەی ئێرانی بۆ سەر ئیسرائیل نەكرد بوو. 

لای خۆیانەوە گەورە بەرپرسانی ئەمەریكی لە بایدن نیگەرانی و ترسی خۆیان لە هێرشەكەی ئەمجارەی ئیسرائیل هەیە بەهۆی ئەوەی، هێرشی ئەمجارەی ئیسرائیل بەهۆی بە ئامانج گرتنی هەنییەی سەركردەی حەماس دێت لە تاران، لە كاتێكدا پێشتر بەهۆی بە ئامانج گیرانی جەنەڕاڵێكی پاسداران بوو لە دیمەشقی سووریا. 

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕە ئەمەریكییەكە كە دوو لە بەرپرسی باڵای پنتاگۆن قسەیان بۆ ماڵپەڕەكە كردوو، ئێران و هاوپەیمانەكانی رەنگە چەند رۆژێكیان پێ بچێت بۆ هاوئاهەنگی كردن و خۆئامادەكردن بۆ هێرش كردنە سەر ئیسرائیل، ئاماژەشیان بۆ ئەوە كردووە كە پنتاگۆن و فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمەریكا ئامادەكاری هاوشێوەی ئەو ئامادەكارییانە دەكەن كە ئەنجامی دابوو لە ئەنجامی هێرشەكەی مانگی نیسانی ئەمساڵ.


وشە - پۆڵا مەحموود