ئەو قوتابییەی 12ـی ئامادەیی کە نمرەی 96 بوو تووشی رووداوێكی نەخوازراو ببوو بەسەر كرایەوە

:: AM:12:04:02/08/2024 ‌
بە نوێنەرایەتی ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەری پەروەردەی ناوەندی ھەولێر سەردانی یەکێک لە قوتابییە یەکەمەکانی ١٢ی ئامادەیی کرد کە تووشی رووداو بووە. 


ئەمشەو پێنجشەم یەکی ئاب، مامۆستا دلێر بەڕێوەبەری پەروەردەی ناوەند بە «وشە»ی گوت، قوتابی ئاکار ئاکۆ ئیبراهیم دەرچووی پۆلی 12ی زانستی لە ئامادەیی کوردستانی کوڕان لە خولی یەکەمی ئەمساڵی خوێندن کۆنمرەی 96ی بەدەست هێناوە، بەڵام تووشی رووداوی نەخوازراوی بەربوونەوە ببوو. 

زیاتر گوتی، ئەمشەو بە نوێنەرایەتی  ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردە لە نەخۆشخانە سەردانی قوتابی ناوبراوم کرد و لە تەندروستیمان پرسی و هیوای سەلامەتیمان بۆ خواست.

دووپاتیشی کردەوە هەموو ئامادەییەکی خۆیان پێشان داوە کە هەرچی پێویست بێت بۆ ئەو قوتابییە دەیکەن.


وشە/ فەیسەڵ شێخانی


وشە - وشه‌