دوای هه‌فته‌یه‌ك له راده‌ستكردنی بێهزاد خوسره‌وی ئه‌ندامی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و په‌نابه‌ری سیاسیی نیشته‌جێ له سلێمانی له‌لایه‌ن ئاسایشی ئه‌و سنووره‌وه به ئیتڵاعاتی ئێران، ڤیدیۆیه‌كی نوێی بێهزاد له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه بڵاو كرایه‌وه.
ڤیدیۆكه 33 چركه‌یه و ناوه‌ڕۆكی ڤیدیۆكه و وێنه و قسه‌كانی بێهزاد، هیچ پێویستییه‌كی به‌وه نییه تا ژیریی ده‌ستكرد و پسپۆڕانی سایكۆلۆجی و ده‌روونی هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ بكه‌ن، به‌ڵكو هاووڵاتییه‌كی زۆر ئاسایی كه سه‌یری ئه‌و ڤیدیۆیه بكات، ئه‌وا بۆی دەر‌ده‌كه‌وێت له ژێر ئه‌شكه‌نجه و به‌شێوه‌یه‌كی زۆره‌ملێ تۆمار كراوه.
بێهزاد به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی قسه ناكات و زیاتر له‌وه ده‌چێت له رووی كاغه‌زێك نووسراوێكی ددانپێدانانی پێ بخوێننه‌وه، یان به‌زۆر شتێكی پێ له‌به‌ر كرابێت و ئه‌ویش وه‌ك قوتابییه‌كی ته‌مه‌ڵ رسته‌كان بڵێته‌وه.
زیاتر له‌وه ده‌چێت له رووی كاغه‌زێك نووسراوێكی ددانپێدانانی پێ بخوێننه‌وه
ئه‌و له ڤیدیۆكه‌یدا خۆی ده‌ناسێنێت و باس له‌وه ده‌كات كه ئاسایشی سلێمانی، ئه‌وی گرتووه. دواتر هێرش ده‌كاته سه‌ر حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران كه هیچ یارمه‌تییه‌كی ئه‌وی نه‌داوه، پاشان ئاسایش ئه‌ویان هێناوه‌ته سه‌ر سنوور و خۆی راده‌ستی ئێران کردووەتەوە. پاشان باس له‌وه ده‌كات له ئێرانه و دۆخی باشه و له سه‌قز له په‌یجێكی تازه‌یه.
قسه‌كانی خوسره‌وی ئه‌وه‌نده پچڕپچڕ و ناڕێكه كه هه‌ر كه‌سێك گوێی لێ بگرێت، ده‌زانێت بێهزاد به سروشتی خۆی وا قسه ناكات و وا پێده‌چێ بێهزاد زۆر زیره‌كانه له‌ڕێی ئه‌و شێوازه قسه‌كردنه‌ی، ئه‌و په‌یامه‌ی بڵاو كردبێته‌وه، ئه‌وه‌ی روو ده‌دات ''زۆره‌ملێیانه‌یە و له ژێر هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیدایه.''
ئه‌و گرته ڤیدیۆیه سه‌ره‌تا له په‌یج و ته‌له‌ڤزیۆن و میدیاكانی سه‌ربه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بڵاو كرایه‌وه کە دیار نییە چۆن دەستیان کەوتووە و ئه‌وه‌یان خسته روو كه ئه‌وه‌ی له دوو رۆژی رابردوودا به‌رانبه‌ر به یه‌كێتی و ئاسایشی یه‌كێتی كراوه، تۆمه‌ت بووه و ئه‌وه‌تا هه‌مووتان بیبینن كه بێهزاد خۆی ددان به‌وه‌دا ده‌نێت سه‌لامه‌ته و ژیانێكی ئاسایی له ئێران به‌ڕێ ده‌كات و ته‌نانه‌ت هه‌لی كاریشیان بۆ دابین كردووه.
دوای ئه‌وه‌ی كه بڵاو كرایه‌وه بێهزاد راده‌ستی ئێران كراوه‌ته‌وه، ده‌زگای ئاسایشی سلێمانی راگه‌یه‌نراوێكی فه‌رمی بڵاو كرده‌وه و هۆكاری راده‌ستكردنی ئه‌و هاووڵاتییه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بۆ خه‌ڵك و میدیاكان ئاشكرا كرد.
ئاسایشی سلێمانی به‌ڵێننامه‌یه‌كی یاسایی پێ واژوو كرد
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی ئاسایشی هه‌رێمدا كه رۆژی هه‌ینی بڵاو كرایه‌وه، باس له‌وه كراوه دوای ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو هاووڵاتی بێهزاد خوسره‌وی، به‌هۆی نه‌بوونی مۆڵه‌تی مانه‌وه و نیشته‌جێبوون له‌لایه‌ن ئاسایشی سلێمانی له‌ناو شاری سلێمانی گیرا، له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه ده‌ركه‌وت كه مۆڵه‌تی مانه‌وه و نیشته‌جێبوونی هه‌رێمی كوردستانی نییه و ئه‌و بابه‌ته پێوه‌ندیی به كاری سیاسییه‌وه نییه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا نووسراوه بێهزاد خوسره‌وی داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ كۆماری ئیسلامیی ئێران كرد، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئاسایشی سلێمانی به‌ڵێننامه‌یه‌كی یاسایی پێ واژوو كرد، كه داواكار له‌سه‌ر خواستی خۆی ده‌یه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ كۆماری ئیسلامیی ئێران.
رۆژێك دوای ئه‌و راگه‌یه‌نراوه، دوێنێ شه‌موو ناوه‌ندی ته‌شكیلاتی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، به فه‌رمی راگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كرده‌وه و سه‌رجه‌م ئه‌و زانییارییانه‌ی به‌درۆ خسته‌وه كه ئاسایشی سلێمانی خستبوویه روو.
ناوه‌نده‌كه ئاماژه‌ی داوه له ماوه‌ی دوو حه‌وتووی رابردوودا، بێهزاد خوسره‌وی خه‌ڵكی سه‌قز، ئه‌ندامی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، نیشته‌جێ له شاری سلێمانی له‌لایه‌ن ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم، له‌م شاره دوو جار بانگ كراوه و جاری دووه‌م دوای چه‌ند رۆژ به‌ندكردن و را‌گرتن، راده‌ستی ئیداره‌ی ئیتڵاعاتی شاری سنه كراوه.
حزبی دیموكراتی كوردستان ئه‌و راگه‌یه‌نراوه‌ی ده‌زگای ئاسایش ره‌ت ده‌كاته‌وه و ده‌نووسێت بێهزاد خوسره‌وی ماوه‌ی زیاتر له 10 ساڵه له‌گه‌ڵ دایك و خوشكی له هه‌رێمی كوردستان له شاری سلێمانی ده‌ژین، به‌پێی هه‌موو به‌ڵگه به‌رده‌سته‌كان، له نشینگه‌ی سلێمانی مۆڵه‌تی مانه‌وه و نیشته‌جێبوونیان وه‌رگرتووه و مانه‌وه‌یان له‌و شاره یاسایی و به‌پێی رێوشوێنه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووه.
ناوه‌ندی ته‌شكیلاتی حزبی دیموكراتی كوردستان له كۆتایی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا، راده‌ستكردنی بێهزاد خوسره‌وی به كۆماری ئیسلامیی ئێران مه‌حكووم ده‌كات و رای ده‌گه‌یه‌نێت، دۆسیه‌ی گرتنی بێهزاد ده‌بوو به‌پێی یاسا له ده‌زگای دادی هه‌رێمی كوردستاندا بڕیاری له‌سه‌ر بدرایه، نه‌ك ناوبراو كه ئه‌ندامی حزبێكی سیاسیی دژبه‌ری كۆماری ئیسلامی و په‌ناخوازی سیاسی نیشته‌جێ له هه‌رێمی كوردستانه، له‌لایه‌ن ده‌زگای ئاسایشی سلێمانییه‌وه راده‌ستی كۆماری ئیسلامیی ئێران بكرێت، بۆیه وێڕای ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له‌و رووداوه، داوای زانیاری و روونكردنه‌وه‌ی پتر له‌لایه‌ن ناوه‌نده پێوه‌ندیداره‌كان و هه‌روه‌ها به‌دواداچوونی یاسایی بۆ ئه‌و بابه‌ته ده‌كه‌ن.
هەر دوێنێ سەرجەم بەڵگەنامەکانی پێوەست بە ئەندامێتیی بێهزاد لە حزبی دیموکرات و ئەندامێتی ئەو لە کۆمیساریای پەنابەرانی سەر بە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان و مۆڵەتنامەی نشینگەی سلێمانی بە بەڵگە بڵاو کرانەوە.
له دوو رۆژی رابردوودا گوشارێكی زۆر له‌سه‌ر یه‌كێتی و ئاسایشی سلێمانی هه‌بووه
له دوو رۆژی رابردوودا گوشارێكی زۆر له‌سه‌ر یه‌كێتی و ئاسایشی سلێمانی هه‌بووه و له میدیاكان ئه‌مه به كارێكی زۆر نامرۆیی هه‌ژمار كراوه، وا پێده‌چێت ئیتڵاعاتی ئێران بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گوشاره‌كان بۆ سه‌ر یه‌كێتی، ئه‌و گرته ڤیدیۆیه‌ی به دیاری پێدابن كه وا پێده‌چێت هه‌ر له حه‌وشی ئیداره‌ی ئیتڵاعاتی سنه تۆمار كرابێت.
جگه له‌مه ئه‌گه‌ر بێهزاد خۆی بڕیاری بڵاوكردنه‌وه‌ی بدایه، پێویست بوو له فه‌یسبووكی خۆی بڵاوی بكردایه‌ته‌وه، به‌ڵام له 19ی ئابه‌وه بێهزاد هیچ پۆستێكی بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه و دواین پۆسته‌كانی پیرۆزبایی دامه‌زراندنی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و گرتنی پێنج لاوی كورده كه نووسیویه‌تی، به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه گیراون.