ڤایرۆسێكی نوێ لەناو ئاوەڕۆدا دۆزراوەتەوە، هەر كەسێك بیگرێت تووشی ئیفلیجیی دەكات، پسپۆڕان خەریكی لێكۆڵینەوەن تا نەهێڵن تەشەنە بكات، چونكە دەچێتە ڕیخۆڵەوە و بەهۆیەوە دڕكەپەتكی بڕبڕەی پشت تووشی هەوكردنەوەیەكی توند دەكەن و یەكسەر تووشبوو ئیفلیج دەكات كە زۆر لە ئیفلیجیی منداڵ نزیكە.
ئەم ڤایرۆسە لە ئەمەریكا دۆزراوەتەوە و تا ئێسە 13 تووشبوو، بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تووشی ئیفلیجی بوون، هەروەها كاریگەریشی لەسەر كۆئەندامی دەمار هەیە و دەبێتە هۆی لاوازبوونی هەر چوار پەلی مرۆڤ، بە تایبەتی لەناو منداڵدا.
پسپۆڕانی زانكۆی ستانفۆرد دەڵێن، ئێستە خەریكی لێكۆڵینەوەی ترشەناوەكییەكانی ئەو ڤایرۆسەین كە لە جۆری "AVD68"ـە و لەناو ئاوەڕۆدا هەیە، بۆیە دەبێ ئاوەڕۆی هەموو وڵات بپشكنین.
لای خۆیەوە، کایتلین ڕیڤەرز، پسپۆڕی پەتا لە سەنتەری جۆنز هۆپکینز بۆ ئاسایشی تەندروستی دەڵێت، ئەمە یەکەم بەڵگەیە کە ئاماژە بەوە دەکات ڕەنگە لەسەر ئاستی هەموو وڵات ئەم پەتایە بڵاو ببێتەوە، بەڵگەی دووەمیش ئەوەیە دەركەوتووە كە لە مانگی ئەیلوولدا تەشەنە دەكات.
هەرکەسێک تووشی هەڵامەت بێت، ئەگەری تووشبوونی بە ڤایرۆسی ڕیخۆڵە هەیە، بەوپێیەی ڤایرۆسەکان نیشانە سووکەکانی لێ دەکەوێتەوە، وەک ئاوی لووت، کۆکە، سەرئێشە و هەستکردن بە ناڕەحەتی گشتی.