كادرێكی پێشكه‌وتووی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كه خزمی نزیكی كۆسره‌ت ره‌سووڵه، ده‌ڵێ، ئێسته له‌ناو یه‌كێتی شنیار ئه‌نوه‌ر باسی رێبازی مام جه‌لال ده‌كات.
جه‌واد سه‌عید كادیرێكی یەكێتی له پۆستێكی فه‌یسبووكدا ساڵوه‌گه‌ڕی كۆچی دوایی جه‌لال تاڵه‌بانی بیرهێناوه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی، مام جه‌لال هه‌سته‌وه و توڕه‌یی خۆت له‌و دۆخه‌دا هه‌ڵڕێژه، ته‌گبیرێك له حاڵی حزبه‌كه بكه.
ئه‌و له به‌شێكی تری نووسیه‌كه‌یدا باسی ئه‌وه‌ی كردووه كه ئێسته شنیار ئه‌نوه‌ر باسی رێبازی تۆ و مێژووی یه‌كێتیمان بۆ ده‌كات.
پێشتریش ئه‌و خزمی كۆسره‌ت ره‌سووڵ ره‌خنه‌ی توندی له حزبه‌كه‌ی گرتبوو، هه‌روه‌ك رازی نه‌بوونی خۆی له سیاسه‌تی ئێسته‌ی یه‌كێتی پێشاندابوو.