سابیر ئیسماعیل سیاسه‌توانی كورد و ئه‌ندامی پێشووی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، له چاوپێكه‌وتنێكی "وشه"دا تیشك ده‌خاته سه‌ر چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردن و پێی وایه، ئه‌م هه‌ڵبژاردنه پارتی دیموكراتی كوردستان وه‌ك هێزی یه‌كه‌م ده‌مێنێته‌وه. ده‌شڵێت ئه‌و جۆره بانگه‌شه‌یه‌ی كه یه‌كێتی ده‌یكات ناچاره، چونكه ئه‌و حزبه برینی زۆری هه‌یه.
هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی په‌رله‌مانی كوردستان چۆن ده‌بێت؟
به‌گوێره‌ی جیاوازی هه‌ڵبژاردنه‌كه له ساڵانی پێشوو، به‌پێی ئه‌وه‌ی خه‌ڵك راستییه‌كه‌ی له ناخۆشیدا ده‌ژی به‌تایبه‌تیش پرسی مووچه و دواكه‌وتنی، ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی حوكمڕانی كه سێ لایه‌ن به‌شدار بوون، ئه‌وانه‌ی كه به‌شدارییان نه‌كردووه، حزبه ئۆپۆزسیۆنه‌كان ده‌یانه‌وێت گۆڕانكاری بكرێت، گۆڕانكاری مانای ئه‌وه نییه حزبێك ده‌كه‌وێت و حزبێكی تر دێته شوێنی، ئه‌مه قورسه و روو نادات، به‌ڵام كێشه بۆ كۆی پرۆسه‌كه دروست ده‌بێت.
هیچ لایه‌نێك له‌م هه‌ڵبژاردنه ده‌توانێت نیوه كۆی یه‌كی كورسییه‌كان ببات؟
نه‌خێر ئه‌م هه‌ڵبژاردنه جیاوازه و ئه‌سته‌مه لایه‌نێك به‌ته‌نیا په‌نجا كۆی یه‌كی كورسییه‌كان ببات، هیچ هاوپه‌یمانییه‌كیش نییه بۆ ئه‌وه، پارتی و یه‌كێتیش هه‌ر ده‌بێت له‌ناو حكوومه‌ت بن و به‌شدار بن، چونكه ئه‌وان ناتوانن ئۆپۆزسیۆن بن، ئه‌گه‌ر به هه‌ردووكیان په‌نجا كۆ یه‌كیان نه‌برد، كێشه‌كه گه‌وره ده‌بێت، كێشه له دانانی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ش دروست ده‌بێت.
بۆچی یه‌كێتی بانگه‌شه‌ی زبر و شه‌ڕانگێزی ده‌كات، به‌پێچه‌وانه‌وه پارتی له‌سه‌رخۆ و به نه‌رمی ئه‌وه ده‌كات؟
پارتی دیموكراتی كوردستان هیچ برینێكی تووش نه‌بووه تا ده‌ست به‌هاتوهاوار بكات، له كاتی بانگه‌شه‌وه ئه‌وه‌ش دیاره له‌سه‌رخۆ و به نه‌رمی ئه‌وه ده‌كات، به‌ڵام یه‌كێتی به‌پێی مێژووی نوێ برینی زۆر له جه‌سته‌یه‌تی، ساڵی 2009 گۆڕانی لێ جیا بووه‌وه و 25 كورسیی برد، دواتر به‌رهه‌م ساڵحی لێ جیابووه‌وه، دواتریش لاهوور شێخ جه‌نگی لێ جیابووه‌وه، ئه‌مانه وا ده‌كه‌ن حزبه‌كه به‌و جۆره بانگه‌شه بكات، برینه‌كانی جه‌سته‌ی وایانكردووه ئه‌و جۆره بانگه‌شه بكه‌ن.
خه‌ڵك پێویستی به بانگه‌شه‌ی پڕهه‌را و زمانی زبر ماوه؟
پارتی دیموكراتی كوردستان هیچ برینێكی تووش نه‌بووه تا ده‌ست به‌هاتوهاوار بكات
بێده‌نگی و زمانی نه‌رم، زمانی زبریش هه‌ردووكیان لایه‌نگری خۆیان هه‌یه، تاكی كورد له ماوه‌ی 33 ساڵی حوكمڕانی كورد وشیار بووه‌ته‌وه، خۆی ده‌زانێت چۆن ده‌نگ ده‌دات، پێم وایه ئێسته خه‌ڵك وشیاره و ئه‌و وێنانه‌ی هه‌ڵواسراون خه‌ڵك به‌وه بكه‌ونه كاریگه‌رییه‌وه بۆ ده‌نگدان، دوای وێنه ناكه‌ون، دوای هه‌را و هوریاش ناكه‌ون، ده‌نگ به‌وه ده‌دات كه خۆی بڕوای پێی هه‌یه یان به‌رژه‌وه‌ندی مادیی له‌گه‌ڵدا هه‌یه، كه‌سێك به‌رژه‌وه‌ندییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پارتی بێت، هه‌موو دنیا قسه‌ی بۆ بكات هه‌ر ده‌نگ به پارتی ده‌دات، بۆ حزبه‌كانی تریش به‌هه‌مانشێوه.
كورسیی ئه‌مجاره‌ی لایه‌نه‌كان چۆن ده‌بێت و گۆڕانكارییه‌كان چی ده‌بن؟
شێوازی هه‌ڵبژاردنه‌كه جیاوازه له رابردوودا، ره‌نگه كورسیی هه‌ندێك لایه‌ن كه‌م بكات، ئه‌گه‌ر خه‌ڵك 50% بچێت بۆ ده‌نگدان، كورسیی چه‌ند لایه‌نێك كه‌م ده‌كات، چه‌ند زیاتر رێژه‌ی به‌شداری زیاتر بێت به‌و جۆره ده‌بێت.
له سلێمانی چی روو ده‌دات، یه‌كێتی باڵێكی لێ جیا بووه‌ته‌وه و چه‌ند لیستێكی تریش هه‌ن هه‌ر له سلێمانی دروست بوون؟
كاتێك به‌ره‌و به‌رژه‌وه‌ندی ده‌چیت، دوژمنی خۆی لا دۆسته، ئه‌و لیستانه ئه‌گه‌ر كورسیش بهێنن كاریگه‌ر نابن، لاهوور كه جیا بووه‌ته‌وه ده‌نگی یه‌كێتی ده‌بات، به‌ڵام كورسییه‌كانیشی ئه‌وه‌نده كاریگه‌ر نابن، گۆڕانكاری له رێژه‌ی ده‌نگ و كورسی په‌رله‌مان دروست ده‌بێت.
پارتی وه‌ك حزبی یه‌كه‌م ده‌مێنێته‌وه؟
به‌ڵێ، له‌به‌رئه‌وه‌ی بابه‌تی هه‌ڵبژاردن و سنووری جیۆگرافی زۆر گرنگه، پارتی دهۆك و هه‌ولێری هه‌یه، ژماره‌ی دانیشتووانی زۆنی زه‌رد زۆر له دانیشتووانی زۆنی سه‌وز زیاتره، سنوورێكی فراوانی جیۆگرافییه، خاوه‌نی داوده‌زگایه‌كی فراوانن ئه‌و دوو پارێزگایه به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌وانه هه‌موو كاریگه‌رییان ده‌بێت.
یه‌كێتی خۆی له حكوومه‌ته، پۆست و پله‌ی هه‌یه، به‌ڵام به‌رده‌وام دژی حكوومه‌ته بۆ؟
راسته به‌و جۆره‌یه، یه‌كێتی زیاتر پێویستی به‌وه هه‌یه هاوار بكات، پێویستی به‌وه هه‌یه شه‌ریكی حكوومه‌ت بێت و دژایه‌تیشی بكات، خۆی ده‌زانێت له پارتی كورسی كه‌متر ده‌هێنێت، ده‌یانه‌وێت جیاوازییه‌كه زۆر نه‌بێت، ئه‌وه‌ی بڕیار ده‌دات ده‌نگده‌ره، یارییه‌كه به‌و جۆره‌یه هه‌ر حزبێك بتوانێت ده‌نگی زیاتر بۆ خۆی كۆ بكاته‌وه.
وشه/ تایبه‌ت