یواڤ گالانت وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م، هۆشداریی توندی به ئێران دا و پێی گوت ئه‌گه‌ر زیان به ئیسرائیل بگه‌یه‌نێت، ئه‌وا به چاره‌نووسی به‌یرووت و غه‌زه‌ی ده‌بات.
ئه‌و گوتی، ئێران دوو بنكه‌ی ئاسمانیی ئیسرائیلی له رێی مووشه‌كه‌كانی له یه‌كی ئه‌م مانگه‌دا كرده ئامانج، به‌ڵام هیچ زیانێك به‌ر سیستمی ئاسمانیی ئیسرائیل نه‌گه‌یشتووه و هیچ فڕۆكه‌یه‌ك تێك نه‌چووه.
به‌ڵام هیچ زیانێك به‌ر سیستمی ئاسمانیی ئیسرائیل نه‌گه‌یشتووه
ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی گالانت دوای ئه‌وه دێت كه ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمیی ئێران بڵاوی كرده‌وه، له هێرشه مووشه‌كییه‌كانیاندا بۆ سه‌ر ئیسرائیل، سه‌رووی 90%ی مووشه‌كه‌كان ئامانجه‌كانیان پێكاوه و زیانیان به فڕۆكه‌ی F35ی وڵاته‌كه گه‌یاندووه.
به‌گوێره‌ی rfi وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل گوتی، ''هه‌ر كه‌سێك پێی وایه به زیانگه‌یاندن به ئێمه له هه‌نگاوه‌كانمان ساردمان ده‌كاته‌وه، ده‌بێت سه‌یری ده‌ستكه‌وته‌كانمان له به‌یرووت و غه‌زه بكات.''
جێی باسه پێشتریش سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی ئێرانی به گه‌وره‌ترین هێرشی مووشه‌كی بۆ سه‌ر ئیسرائیل له مێژووی دامه‌زراندنی ئه‌و وڵاته هه‌ژمار كرد و هه‌ڕه‌شه‌ی له ئێران كرد كه وه‌ڵامی گونجاوی بۆی ده‌بێت.