نەشتەرگەریی بۆ نەخۆشێك كرا جەستەی كوردی و دڵی هیندی بوو

:: AM:11:58:14/10/2024 ‌
نەخۆشخانەیەكی ناحكوومی بڵاو كردووەتەوە، نەشتەرگەریی بۆ نەخۆشێك كرا كە جەستەی كوردی و دڵیشی هیندی بوو.

ئەمڕۆ دووشەم 14ـی ئۆكتۆبەر، نەخۆشخانەی میهرەبانی بڵاو كردووەتەوە، بۆ یەكەمجار نەشتەرگەرییەكی جیاوازمان ئەنجام دا.

باس لەوەش كراوە، نەخۆشەكە دڵێكی هیندی هەبوو و جەستەشی كورد بوو، واتا نەخۆشەكە پێشتر دڵی بۆ گۆڕابوو و دڵێكی هیندی بۆ دانرابوو.

ئاماژە بەوەش كراوە، ئەو نەخۆشە نەشتەرگەریی لابردنی بەردی زراوی بۆ كرا و تێچووی نەشتەرگەرییەكەش خۆڕایی بوو.





وشە - رامیار جەواد