گه‌نجێك به‌هۆی خوویه‌كی سه‌یروسه‌مه‌وه‌ ده‌گیرێت

:: AM:10:41:20/10/2024 ‌
به‌ تۆمه‌تی خوویه‌كی زۆر سه‌یروسه‌مه‌ره‌، پۆلیسی یۆنان گه‌نجێك ده‌گرێ كه‌ به‌ دزییه‌وه‌ ده‌چێته‌ ماڵی دراوسێكانی بۆنی پێڵاوه‌كانیان ده‌كات، دراوسێكان سكاڵایان له‌سه‌ر تۆمار كردووه‌، بۆیه‌ پۆلیس گرتوویه‌تی.

پێگه‌ی "عه‌ره‌بیه‌" كه‌ هه‌واڵه‌كه‌ی له‌ میدیاكانی یۆنان وه‌رگرتووه‌ و ئاماژه‌ی داوه‌، به‌پێی گوته‌ی پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌، ئه‌و گه‌نجه‌ كه‌ ته‌مه‌نی 28 ساڵه‌، فێری خوویه‌كی زۆر سه‌یر بووه‌ و بۆ ئه‌وه‌ی ئاسووده‌ ده‌بێت، به‌ دزییه‌وه‌ له‌سه‌ر دیواره‌كانه‌وه‌ ده‌چێته‌ ماڵی دراوسێكانی، له‌وێ بۆنی پێڵاوه‌كانیان ده‌كات و دواتری ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ماڵه‌كه‌ی خۆی بێ ئه‌وه‌ی زیان به‌ هیچ كه‌سێك بگه‌یه‌نێت.

به‌پێی گوته‌ی پۆلیسی یۆنان، دوای ئه‌وه‌ی دراوێكانی ساڵایان له‌سه‌ر تۆمار كردووه‌ كه‌ به‌دزییه‌وه‌ ده‌چێته‌ ماڵیان، بۆیه‌ گیرا و له‌ لێكۆڵینه‌وه‌دا ده‌ركه‌وت، ماوه‌ی شه‌ش مانگه‌ی فێری ئه‌و خووه‌ بووه‌ و ده‌چێ به‌ دزییه‌وه‌ بۆنی پێڵاوی دراوسێكانی ده‌كات.

ئه‌و گه‌نجه‌ یۆنانییه‌ له‌ دادگای سالۆنیك گوتوویه‌تی، ناتوانم واز له‌و خووه‌ بێنم و ده‌شزانم كه‌ شه‌رمه‌زارییه‌كی زۆرم بۆ دروست ده‌كات، نامه‌وێ له‌ یاسا ده‌ربچم یان زیان به‌ كه‌سێك بگه‌یه‌نم، ته‌نیا به‌ بۆنكردنی پێڵاوه‌كان ئاسووده‌ ده‌بم.

له‌ دادگادا دراوسێكانی گوتوویانه‌، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌ ئازاری به‌ كه‌س گه‌یاندووه‌ و نه‌ دزیی له‌ هیچ ماڵێك كردووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بێزاری كردوون، به‌ دزییه‌وه‌ دێته‌ ماڵه‌كایان و بۆنی پێڵاوه‌كانیان ده‌كات.

دواتریش ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌ كه‌ ئه‌و پیاوه‌ له‌ هه‌شتی ئه‌م مانگه‌ له‌ شارۆچكه‌ی سیندۆس له‌ باخچه‌ی ماڵی دراوسێیه‌كی گیراوه‌، دادگایش بڕیاری دا بۆ وازهێنانی له‌و خووه‌ی، راده‌ستی توێژه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بكرێت و له‌ چه‌ند دانیشتنێكدا كێشه‌كه‌ی له‌ كۆڵ بكرێته‌وه‌.


وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د