بەپێی سەرچاوە هەواڵییەكان، بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆكی حكوومەتی ئیسرائیل، بە شیوەیەكی سەرەتایی ڕازیبوونی خۆی بە ڕاگرتنی هێرش بۆ سەر غەزە ڕاگەیاندووە.
وەك ئاژانسەكان ئاماژەیان پێ كردووە، پلانی ئاگربەست بە بەردانی ئەو چوار گیراوە دەست پێ دەكات كە لای حەماسە، لە بەرانبەردا ئیسرائیل ئامادەیە بۆ ماوەی دوو هەفتە پابەندی ئاگربەست بێت.
لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا هەوڵێكی زۆری دا نەتەنیاهۆ بە ڕاگرتنی شەڕ بۆ سەر غەزە ڕازی بكات، بەڵام ئامادە نەبوو، بە شێوەیەكی كۆتایی ئەو شەڕە ڕابگرێت تا كۆتایی بە حەماس نەهێنێت.
ئەمڕۆ هەینی، 25ی ئۆكتۆبەر، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا، بەر لە کۆتاییهێنان بە سەردانەکەی، لە کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیرانی وڵاتە عەرەبییەکان لە لەندەن باسی لە بیرۆکەی قۆناغەکانی سەقامگیری، دەسەڵاتدارێتی و ئاوەدانکردنەوەی غەزە کرد و گوتی، کاتی ئەوەیە هەر وڵاتێک بڕیار بدات چ ڕۆڵێک دەگێڕێت و چ توانایەکی هەیە بۆ ئەوەی غەزە لە شەڕەوە بۆ قۆناغی ئاشتی بگوزینەوە.
ئەوەشی خستە ڕوو كە ئیسرائیل لە قۆناغی كۆتایی ئەو شەڕەدایە.