میدیای فه‌رمیی كۆماری ئیسلامیی ئێران، كوژرانی دوو كه‌سی راگه‌یاند و ده‌ڵێت، له هێزه‌كانی ئه‌رته‌ش بوون و له كاتی به‌رگریكردن له ئاسمانی ئێران كوژراون.
ئێران پێشتر بڵاوی كردبووه‌وه كه له رێی سیستمی به‌رگریی مووشه‌كی، به‌رپه‌رچی هه‌موو هێرشه‌كانی ئیسرائیلیان داوه‌ته‌وه و و ته‌نیا چه‌ند ئامانجێك له‌لایه‌ن ئیسرائیل پێكراون و زیانه‌كان زۆر كه‌من.
ئه‌و زیانانه‌ی ئێران ده‌یانخاته روو له كاتێكدایه، ئیسرائیل هێرشه‌كه‌ی به پلانداڕێژراو و سه‌ركه‌وتوو ناو بردووه و ده‌ڵێت، ناوه‌نده سه‌ربازییه‌كانی ئێرانیان كردووه‌ته ئامانج.
ئیسرائیل به زیاتر له 100 فڕۆكه‌ی پێشكه‌وتووی جه‌نگی هێرشی كرده سه‌ر ئێران
ئیسرائیل به زیاتر له 100 فڕۆكه‌ی پێشكه‌وتووی جه‌نگی هێرشی كرده سه‌ر ئێران و ئه‌و فڕۆكانه‌ش زۆربه‌یان له جۆری F35ی دژه رادارن، به گوێره‌ی میدیاكانی ئیسرائیل گرنگترین دامه‌زراوه سه‌ربازییه‌كان له ناوه‌ندی ئێران كردووه‌ته ئامانج و له هێرشه‌كانیاندا به درێژیی دوو هه‌زار كیلۆمه‌تر ئامانجه‌كانیان پێكاون.
زۆربه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی كراونه‌ته ئامانج، سیستمی به‌رگریی مووشه‌كییان تێدا دانراوه یان ناوه‌ندی به‌رهه‌مهێنانی مووشه‌ك بوون و به گوته‌ی سوپای ئیسرائیل، هیچ دامه‌زراوه‌یه‌كی ئابووری و ئه‌تۆمییان نه‌كردووه‌ته ئامانج.
هێشتا به وردی دیار نییه زیانه‌كان چین و میدیاكانی ئێران و به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی له لێدوانه‌كانیاندا، له قه‌باره‌ی ئه‌و هێرشه‌یان بچووك كردووه‌ته‌وه و ته‌نانه‌ت ده‌ڵێن به‌رپه‌رچی هێرشه‌كانیان داوه‌ته‌وه و زیانه‌كان زۆر كه‌من.