كەمێك پێش ئێستە لە گەڕەكی سەرچنای سلێمانی، هاوولڵاتییەك لەلایەن ئەفسەرێكی كۆماندۆ كوژرا، ئەو هاووڵاتییە خاوەنی پێنج منداڵە.
ئەمڕۆ دووشەم 28ـی ئۆكتۆبەر، بەپێی ئەو زانیارییانەی میدیاكانی سلێمانی بڵاویان كردووەتەوە، كەمێك پێش ئێستە بە چەكی جۆری دەمانچە ئەفسەرێكی كۆماندۆی یەكێتی هاووڵاتییەكی كوشت.
باس لەوەش كراوە، هاووڵاتییەكە ناوی سەڵاح حەمەساڵحە و لەدایكبووی 1976ـی سلێمانییە، خاوەنی پێنج منداڵە و رووداوی كوشتنەكەی لە گەڕەكی سەرچنار بووە.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، ئەو كوژراوە لەلایەن ئەفسەرێكی پێشووی هێزەكانی كۆماندۆوە كوژرا بەناوی "س، ك".
ئەو رووداوی كوشتنە لە كاتێكدایە پێشتر چەندان رووداوی تری كوشتن هەبووە، بەشێكیان لەلایەن هێزەكانی سلێمانی ئەنجام دراوە.