ئەمڕۆ ئەستێرەیەكی سینەما و تەلەڤزیۆنی عەرەبی كۆچی دوایی كرد

:: AM:08:41:30/10/2024 ‌
ئاژانسی هەواڵیی "شەرق ئەوسەت" ئەمڕۆ بڵاوی كردووەتەوە، مەستەفا فەهمی كە یەك لە ئەستێرە ناودارەكانی سینەمای میسرییە، بەهۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كرد.

پێگەی "شەفەق نیوز" ئەمڕۆ چوارشەم 30ی تشرینی یەكەم بڵاوی كردووەتەوە، مستەفا فەهمی كە دەكاتە برا بچووكی هونەرمەند حوسێن فەهمی، ئەمڕۆ بەهۆی نەخۆشییەكی كورتخایەن لە تەمەنی 82 ساڵیدا كۆچی وایی كرد، بەوەیش بۆشاییەكی لە بواری سینەما و تەلەڤزیۆنی میسری و عەرەبی دروست كرد.

لەبارەی نەخۆشییەكەیەوە باس لەوە دەكرێ كە ماوەیەكی كەمە ئەو هونەرمەندە هەستی بە نەخۆشییەكەی كردووە و لە پشكنیندا دەركەوتووە، گرێیەكی شێرپەنجەیی لە مێشكیدا هەبووە، بەهۆیەوە لە ماوەیەكی كەمدا بەرەبەیانیی زووی ئەمڕۆ لە نەخۆشخانە كۆچی دوایی كرد.

مستەفا فەهمی كە لە ساڵی 1942 لە قاهیرە لە دایك بووە، خاوەنی دەیان فیلمی سینەماییە و نموونەیان "أین عقلی" و"وجها لوجه" و"لمن تشرق الشمس" و"الحب فی غرفە الإنعاش" و"موعد مع القدر".

هاوكات لە چەندان درامای تەلەڤزیۆنیدا بەشداریی كردووە و نموونەیان "القچبان" و"إنی خائفە" و"الرجل الژی أحبه" و"دموع فی عیون وقحە" و"حیاە الجوهری" و"القلب یخگئ أحیانا".یە.

مردنی مستەفا  فەهمی ئەمڕۆ بووە و دوێنێش حەسەن یوسف كە ئەویش ئەستێرەیەكی سینەمای میسری بوو، بەهەمانشێوە كۆچی دوایی كرد.





وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د