توێژینەوەیەكی نوێ: ئەگەر پیاو كەتنێكی كردبێت ژنەكەی هەر بە بۆن ئاشكرای دەكات

:: PM:06:33:01/11/2024 ‌

هەرگیز بڕوا دەكەیت هەستەكانیش بۆنیان هەبێت؟ بۆ نموونە ئەگەر كەسێ لە دۆخێكی دڵەڕاوكێدا بێت، یان درۆی كردبێت، بە بۆن بناسرێتەوە؟ ژنان بە ئاسانی هەر بە بۆن، كەتنەكانی مێردەكانیان بۆ دەردەكەوێت، ئەمەش لە نوێترین توێژینەوەدا ددانی پێدا نراوە.

بەپێی توێژینەوەیەک كە ساڵی پار دەستی پێ كردووە و هێشتا توێژەران كاری لەسەر دەكەن، دەركەوتووە كە هەستەكانی وەكوو ترس، دڵەڕاوكێ و خەمۆكی، بۆنی تایبەت بە خۆیان هەیە و كاریگەری لەسەر دۆخی سۆزداری دروست دەكەن. لە توێژینەوەیەكی تریشدا ئاماژە بۆ ئەوە كراوە، ئەوانەی هەستی بۆنكردنیان بەهێزە، زیاتر حەز لە پێوەندیی كۆمەڵایەتیی فراوان دەكەن، چونكە بە بۆن دەتوانن هەستەكانی بەرانبەر باشتر تێ بگەن.

زانایان هۆکاری ئەمەش دەگەڕێننەوە بۆ توانای مرۆڤ بۆ دیاریکردنی ئەو بۆنانەی کە لە ئاستی هۆشیاریدا بە نائاگایی دادەنرێت، وەک ئەو بۆنانەی کە لە جەستەی مرۆڤەکانەوە دەردەچن دوای تەوقەکردن.

توێژینەوەکان دەریان خستووە، بۆن ڕۆڵی هەیە لە ناسینەوەی خزم و پێوەندی لەگەڵ هاوڕێکاندا. بۆ نموونە زۆربەی دایکانی تازە دەتوانن تەنیا چەند خولەکێک دوای یەکتربینین بە بۆن کۆرپەکانیان بناسنەوە، بە هەمان شێوە كۆرپەش هەر بە بۆن دایكی دەناسێتەوە.

توێژینەوەیەک دەری خستووە کە ئەو کەسانەی هەستی بۆنکردنیان زۆرە، زیاتر هەست بە ئاسوودەیی دەکەن لە پێوەندیکردن لەگەڵ ئەو کەسانەی کە بۆنی جەستەیان هاوشێوەیە، ئەمەش ڕەنگە سەرنجدانمان بۆ ئەو کەسانە ڕوون بکاتەوە کە هەندێک تایبەتمەندیی بۆماوەییمان لەگەڵدا هەیە.

توێژینەوەیەكی هۆڵەندی ئاشكرای دەكات، ئەزموونی بۆنی ئەوانەی هەست بە ئایوودەیی دەكەن، تەنانەت ورەی خەڵكانی چواردەوریشیان بەرز دەكاتەوە.

توێژینەوەیەکی دیکە دەری خستووە، ژنان زیاتر هەستیارن بە بۆنی دڵەڕاوکێی پیاوان، بەو پێیەی هەستی بێمتمانەیی پیاوان زیاد دەکات و ئەمەش ڕەنگە بەهۆی ڕۆڵی نەریتیی ئەوانەوە بێت کە چاودێری لە حاڵەتەکانی ناڕەحەتیدا دەکەن.



وشە - وشه‌